ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له هه‌ڤاڵان کاک کۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود و موسته‌فای سه‌ید قادره‌وه
17/02/2009, 12:00 (GMT+1)

سێ شه‌ممه له سه‌ر چوارشه‌ممه سه‌عات 11ی شه‌وی 17 / 18/ 2009
1- ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیی له ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی به جۆرێک، که هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌کێتیی هه‌ستی ئه‌وه‌یان لا په‌یدا بێته‌وه که خاوه‌نی ئه‌و حیزبه‌ن و هه‌موو وه‌ک یه‌ک ته‌ماسا ده‌کرێن.
2- دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌زگاکان به‌تایبه‌تی مه‌کته‌بی سیاسیی و ئه‌ندامانی که به‌پێی په‌یڕه‌و ده‌بێ سه‌رپه‌رشتی هه‌موو کاروبار و ده‌رکردنی هه‌موو بڕیاره‌کان به‌تایبه‌ت بڕیاره گرنگ و چاره‌نووسسازه‌کان بۆ ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه.
3- ئاشکراکردنی دارایی و داهات و سه‌رفی یه‌کێتیی و پێداچوونه‌وه و ئاشکراکردنی ئه‌و بڕه پارانه‌ی له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه وه‌رگیرابێ و بۆ هه‌ر کارێک خه‌رج کرابێ.
4- گۆڕینی حکومه‌ت و دانانی حکومه‌تێکی کارا بۆ ئهعویزدانهوهی خه‌ڵکی له پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵکی به حکومه‌ت و یه‌کێتیی.
5- گۆڕینی لێپرسراوه‌کانی هه‌موو مه‌کته‌به‌کان و پێداچوونه‌وه به هه‌موو ده‌زگاکان و گۆڕانکاری ته‌واو تێیدا بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه بردنیان که بگوونجێ له‌گه‌ڵ ته‌شکیلاتی ڕێکخراوێکی مۆدێرندا به‌تایبه‌ت که ئێستا یه‌کێتیی ئه‌ندامی کارای سۆسیال ئینتهرناسۆسیاله.
6- لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که که‌مته‌رخه‌م و زیانبه‌خش بوون بۆ یه‌کێتیی و به‌گشتیش تهقیمکردنی کاروباری لێپرسراوان .
7/ ڕیکخستنه‌وه‌ی کاروباری مه‌ڵبه‌نده‌کان و هێزی پێشمه‌رگه و که‌سوکاری شه‌هیدان و که‌م ئه‌ندامان و ڕازیکردنیان و که‌م کردنه‌وه‌ی گله‌ییه‌کانیان.
8- ڕێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی که هاوتاییه‌ک هه‌بێ له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و ڕێکخستنه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانی و ڕێککه‌وتنه ستراتیجییه‌که‌ی که له نێواندایه.
9- گێڕانه‌وه‌ی به په‌له بێ مه‌رجی ئه‌و هه‌موو کادر و ئه‌ندامانه‌ی که له سه‌ر بیروڕای جیاواز و له سه‌ر ته‌که‌تول ده‌رکراون یان دوورخراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆیان.
10- له‌به‌ر تێکچوون و تێکترازانی ڕێکخستنه‌وه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویست ده‌کات یه‌کێتیی به هه‌موو کاره‌کانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه بچێته‌وه و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که کراون ڕاست بکرێنه‌وه.
11- ڕاگرتنی هه‌موو جۆره ڕاگه‌یاندنێکی دژ به یه‌کتر له نێوان بیر‌ورا و گروپه جیاکان و قه‌ده‌غه‌کردنی ته‌شهیر و نوزڕاندن و تۆمه‌تبارکردنی یه‌کتر و ڕێگه‌نه‌دان به هه‌ندێ لێپرسراو که په‌یامه‌کانیان ده‌بێته هۆی دروست کردنی باری گرژی و تووڕه‌کردنی لایه‌ن و که‌سه‌کان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

