بۆ موسڵمانێكی تا سه‌ر ئێسقان پاك
29/08/2014, 12:00 (GMT+1)

سه‌رت بچێ نوێژت ناچێ
نه چاوت له ماڵی كه‌سێكه و
نه ده‌ستت به خوێنێك سوره و
نه مه‌یلت بۆ زینا ده‌ڕوانێ
نه جارێ فیتنهیهكت كردوه و
نه له گیاندارێكت داوه و
نه هه‌رگیزیش
ڕهنجاندوته دڵی شوانێ
ده‌رگای ماڵ و دهوارهكهت له بۆ به‌خشین
هه‌میشه هه‌ر له سه‌ر پشت بوه
چ به‌هار و چ هاوین و چ پایز و چ زستانێ
وه‌لێ به‌خوا گه‌ر بۆ ساتێ
ده‌ستی شهمشهمهیهكی تاریكیت گاتێ
ئه‌مانه‌ت هه‌موویان هیچن و
گۆشا و گۆش سه‌ری تۆش ده‌بڕێ
وه‌ك سه‌ری پیره‌مێرده‌كه‌ی شنگالێ
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
٢٩\٨\٢٠١٤
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


