روونکردنه‌وه‌یه‌ک له کۆمپانیای ده‌ریاوانه‌وه (له سه‌ر قاسم ئاغای کۆیه)
08/10/2010, 12:00 (GMT+1)

کۆمپانیای ده‌ریاوان
**********************
کوردستانپۆست سوپاسی کۆمپانیای ده‌ریاوان ده‌کات بۆ ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه، هه‌ڵبه‌ته ئێمه ئه‌و هه‌واله‌مان له هه‌ولیره‌وه بۆ هاتووه و گومانیشمان هه‌بوو که راکردن و خۆشاردنه‌وه‌ی قاسم ئاغای کۆیه، که ئه‌مه ده‌ستیی پاریی تێدایه، ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که گومان له‌وه بکه‌ین، قاسم ئاغا هێشتا کوردستانی جێ هێشتبێت، بۆیه دروستکردنی ده‌نگوباسێکی ئاوا و ناوهێنانی ئێوه، که له فڕۆکه‌خانه‌ی نیودهولهتیی هه‌ولێر گهیهندرابێته ئیتاڵیا، گومانه‌کانی زیاتر کرد، هه‌رچه‌نده پێشتریش ئێمه‌یان وا ئاگادارکرده‌وه که چۆته فینله‌ندا، یان رۆیشتۆته تورکیا، هه‌موو ئه‌م هه‌واله چه‌واشه‌کارییانه بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕێ و شوێنی قاسم ئاغابووه، دیاره ئه‌وه له پشتی ئه‌م چه‌واشه‌کارییانه‌وه بوو، که ده‌زگای پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی رێکیان خست، گومانیشمان ده‌بێته یه‌قین که تاوانبارکردن و ناوهێنانی کۆمپانییاکه‌ی ئێوه، هه‌ر ئه‌وان ئه‌مه‌یان راگه‌یاندووه. ئه‌و سه‌رنجه‌ش، که ئێمه‌ی له‌سه‌ر روونکردنه‌وه‌که‌ی ئیوه، هه‌مانه، ئه‌وه‌یه که ئێوه ئه‌و که‌سه‌تان وه‌ک تاوانبارێک ناو نه‌هێناوه، ئاسایی بوو ئه‌گه‌ر روونکردنهوهکهتان وه‌ک کۆمپانیایه‌ک، فهرمیانهبووایه و به‌لای سیاسه‌ت و رابردووی بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌نی کۆمپانیه‌که نه‌چوونایه، ، به‌ڵام کاتێک کۆمپانیاکه‌تان دێت و باس له خه‌باتیی بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن کۆمپانیاکه ده‌کات، که شه‌هیدتان داوه و خهباتتا بۆ کوردستان کردووه، لیره‌دا ئیمه ناچار ده‌بین، ره‌خنه له شیوازی ناوهێنای قاسم ئاغا بگرین، بڵێین ئه‌ی بۆچی ئێوه وه‌کو هه‌لوێستێکی کوردانه ناوی قاسم ئاغاتان وه‌ک تاوانبارێک ناو نه‌هێناوه؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

