من و تۆ
20/08/2010, 12:00 (GMT+1)

من تۆ دوو هاوته‌ریبین، بووین به ڕێوی ماڵه‌وه
من له پێش ڕیش و عه‌مامه و تۆ له پێش پۆستاڵه‌وه
من که سه‌رخۆشم به باده‌ی عاره‌ب و تورک وعه‌جه‌م
تۆش که سه‌رقاڵی به‌هۆی دورینه‌وه‌ی شه‌رواڵه‌وه
جوتێ کۆتر، یا پهپولهین، یا که‌نارین، یا قه‌تێ
من به کۆڵێ ورگی پان و تۆ به مشتێ خاڵه‌وه
چاهیرییهن دۆست وئهحبابین و موو ناچێته به‌ین
باگینییهن بلوێ بۆمان یه‌ک ئه‌نێینه چاڵه‌وه
جوتێ زیخی زبر و تیژی جوتێ پێڵاوی ته‌سک
جوتێ دوومه‌ڵ بووین، ڕواین به ناوگه‌ڵ و بن باڵه‌وه
بووین به دوو مه‌یمونی پیرو کار و پیشه هه‌ر سه‌ما
من به ئیعازی ده‌هۆڵ و تۆ به ده‌م شمشاڵه‌وه
جوتێ مانگاین، نهشیر ده‌رین نه کهڵیش ئه‌گرینه خۆ
جوتێ مامۆستاین به ده‌وری گه‌نده‌ڵ و پاتاڵهوه
ڕهشب به‌ڵه‌ک بگرین هه‌مومان خۆم له سه‌رچۆپی ئه‌بم
تۆش له گاوانی خڕیکه و بای ده به‌و ده‌سماڵه‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


