روونكردنه‌وه‌یه‌ك له سكرتارییه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لاله‌وه
26/06/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌كاتێكدا سه‌رده‌م ده‌زگایه‌كی رووناكبیریی كارا و پڕ به‌رهه‌م و ده‌ستپێشخه‌ری كورده‌وارییه. له‌كاتێكدا رۆڵی ئه‌م ده‌زگایه له جووڵانه‌وه‌ی رووناكبیریی كوردییدا به‌رز ده‌نرخێنین، ئه‌وه‌ش ده‌خه‌ینه ڕوو، ئه‌و یارمه‌تییه‌ی كه له بودجه‌ی شه‌خسیی هه‌ڤاڵ مامه جه‌لاله‌وه به‌و ده‌زگایه ده‌درێت به مه‌به‌ستی هاندان و زیاتر راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان، هیچ نییه له چاو ئه‌رك و ماندوو بوون و به‌خشیشی ئه‌و قه‌ڵه‌مه دڵسۆزانه و یارمه‌تییه‌كی بچووكه بۆ شاعیری لێهاتوو كاك (شێركۆ بێكه‌س) و نووسه‌رانی ده‌زگاكه و كاره‌كانیان.
ئومێده‌وارین هه‌ر به‌رده‌وام بن له خزمه‌تی جووڵانه‌وه‌ی رووناكبیریی كوردیی و كتێبخانه‌كه‌یدا.
سكرتاریه‌تی سكرتێری گشتیی
23 / 6 / 2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

