شه‌قامی شار (سه‌هۆڵه‌که)
10/11/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌و شه‌قامه هه‌زاره‌ها یادگاری کۆن به‌جێماوه
له‌سه‌ر هه‌موو شۆسته‌کانی ڕۆژانه هه‌نگاوم ناوه
هه‌ر له‌وێوه هه‌موو ڕۆژێ ڕێی جێ‌ژوان ده‌ستی پێده‌کرد
دڵی شه‌یدام له‌و رێیه‌وه سه‌ری سوجده‌ی نه‌وی ده‌کرد
له‌گه‌رمیدا سه‌هۆڵه‌که پێجه‌وانه‌ی ناوه‌که‌ی خۆی
دڵی بۆ هه‌موان لێیده‌دا و ئێمه‌ش واڵا بوو دڵمان بۆی
ساتی ئێواره پیاسه‌کان قه‌ت له‌بیرم ناچێته‌وه
به‌زم و ڕه‌زمی تافی لاویم له‌یادا ناسڕڕێته‌وه
تۆ به‌ته‌نها مێژوی شاری خۆشترین شه‌قامه‌کانی
بێ نوره دیده‌ی غریبم دور له تۆ و له سلێمانی

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان