نوێنه‌رانی كورد له به‌غدای عڕوبه !
19/02/2015, 12:00 (GMT+1)

فه‌خامه‌ت و مهعالییهكان !
ئه‌ی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه و
خۆنه‌ویست و خه‌مخۆرانی
تاك به‌تاكی نیشتمانمان !
به‌ڕاستی سه‌ربه‌رزین پێتان
بۆ ئه‌و هه‌موو به‌زم و هه‌را و
ئه‌و دڵسۆزییه زۆره‌ی نواندتان !
به‌ڕاستی سه‌رسامین پێتان
بۆ ئه‌و هه‌موو پێداگرییه و
ئه‌و ڕه‌نجه فهرهادییهی داتان !
به‌ڕاستی سه‌ربه‌رزین پێتان
بۆ ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تییه و
ئه‌و هه‌موو مافه‌ی كهستاندتان !
به‌ڕاستی سه‌رسامین پێتان ..
دڵنیابن
ئه‌گه‌ر سبه‌ی بوین به‌ده‌وڵه‌ت
هه‌رگیز هه‌رگیز بیرمان ناچن ،
له‌هه‌ڵه‌بجه و له‌گه‌رمیان و
لهخۆشناوهتی و شنگال و
لهبارزانمان ،
له وشكه قوڕی وه‌ریوی
قژی سپی دایكی شه‌هید
په‌یكه‌ری شه‌رم چێدهكهین
بێ جیاوازی بۆ هه‌مووتان ..
ئومێد مام ڕه‌سوڵ
١١\٩\٢٠١٤
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


