<

بەردەوامى

06/09/2009, 12:00 (GMT+1)







هەڵۆیەك بە ئاگرى ووت
گەر باڵیشم بسووتێنى
پەڕبە پەڕى هەمووجەستەم
هەڵكڕوزێنى
جارێكى تر باڵەكانم هەر یەتەوە
من بۆفڕین لە دایك بووم
باڵ دەگرم ودە فڕمەوە
دەفڕمەوە
ئەم جارەیان تیژ ڕەووترم
دەفڕمەوە
ئەم جارەیان بەگوڕترم
تەونەكانى جاڵجاڵۆكە
داو بەداوى ئەسووتێنم
چوونكە من هەڵۆى
ناوگڕم

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست