مرۆڤێک گه‌وره‌تر له گه‌وره‌یی
31/01/2009, 12:00 (GMT+1)

نازانم ئێستا ئه‌و جووته پێڵاوه هه‌رماون یان نا.. ئه‌گه‌ر ماشبن، نازانم داخۆ له هیچ مۆزه‌خانه‌یه‌کی نیشتیمان‌دا جێگای شایسته‌یان بۆ ته‌رخان کراوه‌یان نا.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ئه‌وه‌یه ، ئه‌و پێڵاوانه ، لای زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، زۆر له تاجی سه‌ر سه‌ری شابازرگانهکانی ئه‌مڕۆی سیاسه‌ت به‌رزترو بهنرختن.
ئێوه له سه‌رده‌مێکی دژوارداو به ته‌مه‌نێکی کورته‌وه و له مه‌ودایه‌کی زه‌مه‌نی پێوانه‌یی یه‌کجار کورتا ، په‌یامێکی مه‌زنتان گهیاندو ته‌وژمێکی به‌هێزی فیکری و ئه‌خلاقی و روحی و شارستانیتان تێکه‌ڵ به سیاسه‌ت کرد‌و بووشن به سومبڵی خه‌سڵه‌ته هه‌رێ جوانه‌کانی سیاسه‌ت و فیکر‌و کردار . له‌وێشه‌وه ، له دیدی ئێمه‌دا ، بوون به ئه‌فسانه‌ی ناو دنیای سیاسه‌ت. سیاسه‌تێک که له دیار نه‌مانی ئێوه‌دا و له سه‌رده‌ستی چه‌ندانێک له هاوسه‌نگه‌ره کۆنه‌کانی ئه‌وکاته و حازر خۆره‌کانی ئێستاکه ، له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌سڵه‌ته فیکری و ئه‌خلاقی و ئینسانی و ئایدیاییه‌کانی رووتکراوه‌ته‌وه و له‌زۆرتر کردنی قودره‌ت و سامان به‌ولاوه په‌یامێکی دیکه‌ی نه‌ماوه.
ئێوه که جوانترین کاته‌کانی سی ساڵه‌ی ته‌مه‌نتان بۆ سڕینه‌وه‌ی که‌وشه‌نی نێوان چینه‌کان و بۆ به‌رقه‌رار کردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌خت کرد ، که چی ئێستا دوای 18 ساڵ له ئه‌زموونی حوکم و دوای چه‌ندین ده‌یه له بانگه‌شه‌ی سۆشیالیزم و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و له یه‌کسانی ، هه‌تا دێ بۆشایی و زهندۆڵی نێوان چینه‌کان گه‌وره‌تر ده‌بێ... نه‌ک هه‌ر ئه‌وه ، هاتوون شه‌هیده‌کانیشیان به‌سه‌ر چینی به‌رزو نزما به‌ش به‌ش کردوه. چینی شه‌هیده ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و چینی شه‌هیده هه‌ژاره‌کان ، چینی شه‌هیده سه‌رکرده‌کان و چینی شه‌هیده ره‌ش و ڕووته‌کان.. ئێوه که هه‌میشه له گه‌ڵ چینیی چه‌وساوه و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستاندا بوون ، ئێستا ئێوه‌شیان خستۆته ناو چینی خواپێداوانی سه‌ره‌وه.. چینی سه‌رکرده شه‌هیده‌کان.
ئێوه که خه‌وتان به‌وه‌وه ده‌بینی گه‌ڕه‌که‌کانی کووران و قهرهجاوه بگه‌یه‌ننه ئاستی گه‌ڕه‌که‌کانی ناو قه‌سران و عه‌قاری.. ئه‌وا ئێستا جیاوازیان خستۆته نێوان گه‌ڕه‌که‌کانی شه‌هیدانیشه‌وه.. گه‌ڕه‌کی سه‌رکرده شه‌هیده‌کان بۆ ژماره‌یه‌ک خێزان و خێزانی سه‌دان هه‌زار شه‌هیدیش له قهرهجاوهو کوورانی ئه‌وساش جێیان نابێته‌وه..
ئه‌و کاته‌ی حیزب به‌نانه ره‌قه‌ی دێهات و به پیتاک و به داهات و به هاوکاری خه‌ڵک ده‌ژیا ، ئێوه خه‌وتان به کوردستانێکه‌وه ده‌بینی که له به‌هه‌شتێکی بچکۆله بچێ.. دێیه‌کانی له سه‌ر شێوه‌ی هاوچه‌رخ دابڕێژرێن و هه‌موو خزمه‌ت گوزاریه‌کانی شاریان تێدا بێ و له شارێکی مۆدێرنی بچووک بچن . که چی ئێستا شار خۆی بۆته لادێ.. لادێش نه‌ک هه‌ر توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌ماوه ، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ماست و هێلکه و پیوازیشی له شاره‌وه و شاریش له ووڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه بۆ دێ . ئه‌و حیزبه‌ی ئه‌و کاته له سه‌ر داهاتی خه‌ڵک ده‌ژیا ، ئێستا زۆرینه‌ی داهاتی هه‌موو ووڵات بۆخۆی دهباو له لاواز کردنی ئیراده‌ی خه‌ڵک و له ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی تاقمێکداو له به‌هێز کردنی حیزبی سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی حیزب‌دا به‌کاری دێنێ.
ئێوه ده‌تانه‌ویست حیزب بێته قوتابخانه‌ی دروستبوونی نه‌وه‌یه‌کی هۆشیاری نوێ.. نه‌وه‌یه‌ک که لێوان لێو بێت له رۆشنبیری و له ئیراده‌و له توانستی به‌رهه‌مهێنان و له ئینتیمای نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تی.. که‌چی ئێستا حیزب بۆته مهشقگایهکی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کدار و سیخوڕ‌و قامچی به‌ده‌ست.. ده‌تانه‌ویست حیزب له خزمه‌تی خه‌ڵک و نیشتیمانه‌که‌یدا بێ.. که‌چی ئێستا خه‌ڵک کراوه‌ته ئامێر‌و له خزمه‌تی مه‌کینه‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی تاقمێک دایه.
ئێوه ده‌تانه‌ویست عیشقی مرۆڤ ، عیشقی ووڵات ، عیشقی فیربوون ، عیشقی خزمه‌ت و عیشقی جوانی له ناخی مرۆڤی کوردا بچێنن.. که‌چی ئێستا هه‌موو ئه‌و که‌مانه ره‌نگینه‌ی عیشقانه ، له سای ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا ، له کاڵبوونه‌وه و ئاوابووندان.
ئێوه که هه‌میشه باوه‌ڕی قووڵتان به گۆڕان و به حیزبی مۆدێرن و به رابه‌رایه‌تی به کۆمه‌ڵ و به ئازادی تاک و به ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و به ئازادی بیروباوه‌ڕو به قبووڵکردنی یه‌کتریی و به سه‌روه‌ری یاسا‌و به‌یه‌کسانی ژن و پیاو و به به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی کۆمه‌ڵ هه‌بوو ، که‌چی ئێستا کۆمه‌ڵ به‌ره‌و دواوه چوه‌و حیزب بۆته عه‌شیره‌تێکی گه‌وره‌و رابه‌رایه‌تی به‌کۆمه‌ڵیش ، به ئیتاعه‌و وه‌لائی کوێرانه‌ی گشتی بۆ سه‌رۆک گۆڕاوه و سه‌رۆک و بازنه ته‌سکه‌که‌ی ده‌وریشی ، له سه‌رووی یاسا‌و کۆمه‌ڵه‌وه‌ن و هه‌موو پێوانه‌و رێساکانیشیان چه‌وت و شێواندوه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه سیسته‌ماتیکیه‌ی ئه‌وان خوڵقاندوویانه ، سرووشتی و ئاسایی بنوێنێ.. هه‌رکه‌سێکیش جورئه‌ت بکاو چرای فیکر‌و ئاڵاکه‌ی ئێوه هه‌ڵگرێ ،.. هه‌رکه‌سێک داوای ئازادی تاک و .. ئازادی راده‌ربڕین و.. ئازادی بیروباوه‌ڕو داوای گۆڕان و ته‌نانه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ پرینسیپه سه‌ره‌تایه‌کانی شۆرش بکا..ئه‌وه‌ی به‌عس وه‌ختی خۆی پێشمه‌رگه‌ی پێ تۆمه‌تبار ده‌کرد، ئێستا ئه‌وان به هه‌مان ده‌ستوور تۆمه‌تی گێره‌شێوێنی و ئاژاوه‌چی ده‌ده‌نه پاڵ و به ده‌ستووری ناو دارستانیش فه‌رمانی نان بڕین و ده‌رکردن و هه‌تا تتیرۆرکردنیشی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.. ئه‌وه له کاتێکدا حیزب پڕه له کۆنه جاش و کۆنه به‌عسی و فایل دار‌و .. شتی دیکه‌ش.. بمبه‌خشن ئه‌گه‌ر بڵێم ، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ته‌شریفتان لێره‌بوونایه و داوای ریفۆرم و گۆڕینی بنه‌ڕه‌تیتان کردبا ، هیچ به دووری نازانم ، هه‌مان تۆمه‌تیان بۆ ئێوه‌ش ههڵبهستبا.. ئێوه‌ی له گه‌وره‌یی گه‌وره‌تر..
هه‌ڤاڵ کوێستانی
30/01/2009
له‌نده‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


