نامه‌یه‌ک بۆ بێریتان
15/11/2009, 12:00 (GMT+1)

کێژه شۆخه‌که‌ی باڵابه‌رزی
شاری دێرسم
له‌وکاته‌وه
داستانی تۆم بیستووه
له‌وکاته‌وه
ڕوخساری تۆ
له‌ناو تروسکه‌ی دڵمدا
بینینی لێم تۆراندووه
واهه‌ست ده‌که‌م
ده‌مه‌وێت نامه‌یه‌کت
به ووشه‌ی ئازاری دڵم
بۆ ڕۆحی ئازادت بنووسم
نازانم چۆن ده‌ست پێ بکه‌م
له‌کام ئاوازی ڕسته‌دا
باسی شۆخی و ئازایه‌تی
کیژی گه‌ریلایی کورد
ست بێرتان
ده‌ست پێ بکه‌م
له کام ڕسته‌ی خۆسه‌ویستی
ئاوازه‌کانت ده‌ر بخه‌م
کیژان شه‌یدای لاوێک ده‌بن
تۆ بووی خاوه‌ن دوو ده‌ستگیران
هاوسه‌ر و چیای کوردستان
گوێم له‌داستانی تۆیه
هاژه‌ی باو ده‌نگی گوله و
ڕوو به ڕووی هیزی سۆپا‌و
چه‌ک داری جاشی ووڵات
له شه‌ڕێکی سه‌خت و دژوار
جه‌نده‌ها جار بریندار بوی
کۆڵت نه‌دا
تا دوا فیشه‌ک
خۆت به‌خت کرد له‌ڕووی چیا'
داستانی مه‌ردایه‌تیت
دژ به‌سوپای دوژمن
به خوێنی دڵت تۆمار کرد
له‌سه‌ر تاشه به‌ردێکه‌وه
خۆتت هه‌لدایه خواره‌وه
سه‌ر شۆڕیت قبووڵ نه‌کرد
وائیستاکه گه‌نجه‌کانی ووڵاتمان
گۆرانی مه‌ردایه‌تی ئیوه
ده‌ڵێنه‌وه
داستانی خۆشه‌ویستی
ست بێرتان
بوو به‌داستانی مه‌ردایه‌تی
شاری دێرسم
له‌وکاته‌وه
داستانی تۆم بیستووه
له‌وکاته‌وه
ڕوخساری تۆ
له‌ناو تروسکه‌ی دڵمدا
بینینی لێم تۆراندووه
واهه‌ست ده‌که‌م
ده‌مه‌وێت نامه‌یه‌کت
به ووشه‌ی ئازاری دڵم
بۆ ڕۆحی ئازادت بنووسم
نازانم چۆن ده‌ست پێ بکه‌م
له‌کام ئاوازی ڕسته‌دا
باسی شۆخی و ئازایه‌تی
کیژی گه‌ریلایی کورد
ست بێرتان
ده‌ست پێ بکه‌م
له کام ڕسته‌ی خۆسه‌ویستی
ئاوازه‌کانت ده‌ر بخه‌م
کیژان شه‌یدای لاوێک ده‌بن
تۆ بووی خاوه‌ن دوو ده‌ستگیران
هاوسه‌ر و چیای کوردستان
گوێم له‌داستانی تۆیه
هاژه‌ی باو ده‌نگی گوله و
ڕوو به ڕووی هیزی سۆپا‌و
چه‌ک داری جاشی ووڵات
له شه‌ڕێکی سه‌خت و دژوار
جه‌نده‌ها جار بریندار بوی
کۆڵت نه‌دا
تا دوا فیشه‌ک
خۆت به‌خت کرد له‌ڕووی چیا'
داستانی مه‌ردایه‌تیت
دژ به‌سوپای دوژمن
به خوێنی دڵت تۆمار کرد
له‌سه‌ر تاشه به‌ردێکه‌وه
خۆتت هه‌لدایه خواره‌وه
سه‌ر شۆڕیت قبووڵ نه‌کرد
وائیستاکه گه‌نجه‌کانی ووڵاتمان
گۆرانی مه‌ردایه‌تی ئیوه
ده‌ڵێنه‌وه
داستانی خۆشه‌ویستی
ست بێرتان
بوو به‌داستانی مه‌ردایه‌تی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


