شانۆگه‌ری کونده‌یه‌ك میز. به‌شی هه‌شته‌م وکۆتایی
20/10/2009, 12:00 (GMT+1)

مامۆستا: (ئه‌و کاته‌ی به‌ره‌و هانده‌ران به‌ڕێده‌که‌وێ) هه‌ر چۆنێ بوو ده‌مویست له‌ڕێگایه‌که‌وه قوتار بم که هیچ مه‌ترسی وبازگه وسهربازو چاشی لێ نه‌بوایه‌و هه‌ر چۆن بۆم بکرایه که‌متر ده‌وه‌ستام وکه‌متر پشووم ده‌دا، هه‌مو غه‌مم هاتبوه سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ژێر ترس و ڕکێفی حکومه‌تدا دوور بکه‌ومه‌وه‌و هه‌رچۆنێ بێ خۆم بگه‌یه‌نمه شوێنێکی ڕزگارکراووو نزیك له‌سنووری ئێران. بهشوێنکدا ده‌ڕۆیشتم که دیار بوو ئاسه‌واری شه‌ڕو وێرانکاری پێوه دیاربوو، دێیه‌که هه‌موو ته‌خت بوبو، داره‌کانیش له‌گه‌ڵ زه‌ویدا به‌ئاسانیی جوێنهدهکرانهوه، ئه‌و کانیه بچوکه‌ی که بڕێ ته‌ڕایی لێ ده‌بینرا ده‌تزانی که ئه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئاووی گونده وێرانه‌که بوه، هه‌ڵکشام به‌توله ڕێیه‌که‌وه تا خۆم بگه‌یه‌نمه ئه‌ودیوی چیاکه که ده‌مزانی له‌وێوه ئێدی ناوچه ڕزگار کراوه‌کانه، به‌ڕێکه‌وت له‌م به‌ری ئه‌و تووله ڕێیه‌دا کابرایه‌کی ڕه‌قه‌ڵه‌ی ،ماندووی، پێست چرچ و به‌ڕووخسار له‌ته‌مه‌ندا گه‌وره وه‌ك مۆته‌که هاته به‌رده‌م وسڵاوێکی لێکردم و ووتی ماندوو نه‌بی کاکی خوێنده‌وار.
مامۆستا: (بهحهپهسانێکهوه) دوای سهندانهوهی سڵاوه‌که به‌لا لوتێ، جا تۆ چۆن ده‌زانی من خوێنده‌وارم؟
پیاوه به‌ڕوخسار ماندوو خاوه‌ن ته‌مه‌ن: تۆ بڵێی ئێمه کوڕی میله‌تی خۆمان نه‌ناسین؟
مامۆستا: (به‌گاڵته پێکردنه‌وه)، ده‌زانی کاتێ ده‌چی بۆ خزمه‌تکردنی سه‌ربازی ، هه‌ر له‌یه‌که‌مین ده‌رگاوه پێت ده‌ڵێن(خریج و مریج کل فی بریج)واته خوێنه‌وارو نه‌خوێنه‌وار هه‌مویان ده‌چه‌نه ناو مهسینهکهوه، ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه که‌ی خوێنده‌وار توانیویه‌تی که‌ڵك له‌خۆی وه‌ربگرێ وکه‌ڵکی بۆ خه‌ڵکانی تریش هه‌بێ، له‌وه‌تی ئه‌م ووڵاته هه‌یه هه‌ر خه‌رێکی شه‌ڕو شۆو ماڵوێرانی وقوتابخانه سووتاندن وکتێب سووتاندنن، کوا زانست وزانیاری و خوێندن بواری بۆ ڕه‌خساوه‌و ڕۆڵی خۆی بینیبێ؟
پیاوه‌که: به‌داخه‌وه خوێنده‌وارێکی وه‌ك تۆ ئهگهیهته ئه‌و ئاست وقهناعهتهی که پێت وابێ خوێندن وخوێنده‌واری که‌ڵکی نیه،، ئه‌بێ گه‌لێ هه‌وڵت دابێ وبۆ ئه‌وه‌ی خوێنده‌واری ڕۆڵی خۆی ببینێ، لێ به‌داخه‌وه دیاره هه‌وڵه‌کانت جارێ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه، ئه‌مه‌ش سروشتی ژیانه‌و هه‌ندێ جار ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌یده‌ن ڕه‌نگه له‌کات وشوێنی خۆیدا سه‌رنه‌که‌وێت ودواتر له‌کات وشوێنکی تر سه‌ر بگرێ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر چی تاڵ و ناخۆشه به‌ڵام هه‌ر چۆنێ بێ وامان لێئه‌کا کۆڵ نه‌ده‌ین وبێ ئومێدیش نه‌بین له بیر کردنه‌وه‌و هه‌وڵدان.
مامۆستا:(دوای هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ) دهها جگه‌ره‌یه‌کی (دیمۆری)پێکه، به‌خودا دیاره زۆر سوێر قسه‌یت و له‌م چۆڵه‌وانیه که‌ست نه‌دۆزیوه‌ته‌وه درۆ‌و فشه‌ی بۆ بکه‌ی ،من نه‌بێ ، بۆیه ئێستا منت به‌فرسه‌ت زانیوه‌و ده‌شزانی که‌سی تر لێره نیه تا قه‌پانی ڕاستگۆیت بۆ ههڵبخاو قسه‌کانت بپێون.
پیاوه‌که: (به‌پێکه‌نیه‌وه) من خۆش حاڵم به‌وه‌ی که ئێشتا هه‌رنه‌بێ خاوه‌نی بزه‌ی سه‌ر لێوی خۆتیت وئه‌و گیانهت لاماوه‌ته‌وه که وه‌ك قوشمه‌چی وقسهخۆشێك ده‌رئه‌که‌وی.
مامۆستا: (به‌خوا گه‌وجه) نا نا ، من سوعبه‌ت ناکه‌م ، به‌ڕاستمه.
پیاوه‌که: زۆر سوپاس من جگه‌ره‌ی خۆم پێیه‌و ئێستاش سیغارێك ئه‌پێچمه‌وه، ئێمه له‌م شوێنه‌دا ته‌نها ئه‌مه‌مان ده‌ست ئه‌که‌وێ.
مامۆستا؛ (به‌خوا ساویلکه‌یه) ده بگره له‌م جگه‌ره فه‌ره‌نسیه بکێشه، ئه‌مه له وڵاتێکی ئه‌وروپی ڕه‌نگه جوانترین کچی چاو که‌سکی پێ حیزب بکه‌ی و شه‌وێکت به هه‌زار ساڵی ئێره بۆ حیساب بکرێ.
پیاوه‌که: (ئاخێك هه‌ڵئه‌کێشێ) ئه‌مه جه‌نابی ناموباره‌کت بۆ ئه‌مه سه‌فه‌ر ئه‌که‌یت و کوردستان جێدێڵی؟ من دڵـم خۆش بوو، وتم له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ڕوا تا بتوانێ یارمه‌تیه‌کی مادی بۆ خۆیی وخێزانی ودواتریش هه‌وڵ بدا خوێندنێکی ئه‌وێ فێر ببێ وشههادهیهکی باش بێنێته‌وه‌و میله‌ته‌که‌ی ئێمه‌ش هه‌ندێ له دکتۆرو پرۆفیسۆری بۆ په‌یدا ببێ، که‌چی نه‌مزانی وه‌ك دوعاکه‌ی ئه‌و براده که‌هه‌موو جارێ ئه‌وت (خوایه گیان کورد له‌پۆلیس زیاتری تیا هه‌ڵنه‌که‌وێ) چونکه ئه‌وانه‌ی تۆزی خوێنده‌واری وشتی وایان هه‌یه، پۆز لێئه‌ده‌ن به‌سه‌رمانداو منته و تڕو تۆپیان به‌که‌س ڕاناگیرێ.
مامۆستا: (ئه‌گه‌ر چی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م پیاوه نه‌چوه دڵمه‌وه) باشه تۆ پێم ناڵێی له‌سه‌ر ئه‌م تووله ڕێیه چی ده‌که‌یت؟
پیاوه‌که :(به خه‌نده‌یه‌که‌وه) خه‌ریکی دروست کردنی شارستانیم.
مامۆستا: (له‌پڕ پڕمه‌یه‌ك لێ ده‌ده) خۆی پێناگیرێ وکه‌ف و تفی تێکه‌ڵاو ده‌بن وهه‌ندێکیش له‌ده‌م چاوی پیاوه‌که هه‌ڵده‌سوێ،،، به‌ڕاستی ئه‌م کابرایه سه‌ری لێ تێکچوه وه‌یان سه‌ری لێداوه(له‌دڵی خۆیدا) باشه ئه‌تۆ نابینی چه‌ند مه‌ترێك له‌خوار ئێره‌وه گوندێکه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌کسان کراوه‌و کانی و سهوزاییهکهشی به زه‌ڕه‌بین نادۆزرێته‌وه، (له‌دڵی خۆیدا) با ژه‌مێکی باش پێی ڕابوێرم.
مامۆستا: باشه ئه‌م شارستانیه‌ی جه‌نابت دروستی ده‌که‌ی له‌چی پێك دێ؟
پیاوه‌که: ته‌نها له خوێندگایه‌ك که له‌سێ ڕێگای جیاوازه‌وه ئه‌توانی ڕووی تێبکه‌یت ولێ ده‌ربچی.
مامۆستا: ئه‌ی شوێنێ بۆ خواپه‌رستی و ئایین فێربوون.
پیاوه‌که: ئه‌م شارستانیه‌ی من دروستی ئه‌که‌م مرۆڤ مرۆڤ فێر ئه‌کاو هه‌موو زانست و زانیاریه‌کان هه‌ر له‌ڕێگه‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه بۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆی ئه‌گوێزرێنه‌وه، وه له‌م خوێندگایهدا هیچ په‌رتووکێکی ئاسمانیمان لا ده‌ست ناکه‌وێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤی ئێره له‌زمانی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه زیاتر تێناگاو نایه‌وێ جارێ تا زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر ژیان وفه‌رهه‌نگی خۆی نه‌بێ، باز ناداته سه‌ر زانیاریه نادیار‌و گریماناویهکان.
مامۆستا: ئه‌ی باشه له‌م شارستانیه‌ی جه‌نابت گۆڕستانی لێ نیه بۆ مردوان.
پیاوه‌که: هه‌رگیز نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤی ئه‌م شارستانیه مردن لایان کارێکی فیزیکی نیه ، ئه‌وه‌نده‌ی پێیان ئه‌کرێ هه‌ڵوێست و ڕه‌فتارو کاره‌کانیان دوای خۆیان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو ئه‌بن بهههوێنو، دواتر مرۆڤه‌کان گرێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌به‌ستن که له‌م شارستانیه‌دا خودی مرۆڤ پیرۆز‌و نه‌مر نیه، به‌ڵکه ئه‌وه کار‌و ڕه‌فتارو یادوهریهکانه ، ئه‌بنه مه‌شخه‌ڵێ بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو، له‌م شارستانیه‌دا مرۆڤی ته‌مبه‌ل و گه‌مژه‌و خۆلێسهرهوهی تیا به‌دی ناکرێ و ئه‌وه‌ی مشهخۆریشه له‌و سێ ڕێگای بۆتم باس کرد نه‌فره‌تی لێ ئه‌کرێ و وێڵ ئه‌کرێ.
مامۆستا: (نه‌ختێ هه‌ڵوه‌سته ده‌کا)و ئه‌ی له‌م شارستانیه‌ی که ئێشتا به‌ردێکی نه‌خراوه‌ته سه‌ر به‌ردێ، چۆن چۆن به‌ته‌نیا و به‌بێ هیچ که‌ره‌سته‌یه‌ك به‌ته‌مای کاری له‌و جۆره بکه‌ی؟ ده‌ترسم مڕت له من خۆش کردبێ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ ئه‌و تووله ڕێیه‌م پێ پاك بکه‌یته‌وه به‌م قسه هه‌له‌ق و مهلهقانهت،،،،،بڕوا بکه من کاتی ئه‌وه‌م نیه‌و پێوسته ڕۆژێ زۆتر ئه‌م دۆزه‌خه به‌جێبێڵم و ڕوو له‌هه‌نده‌ران نێم.
پیاوه‌که: من مڕم له تۆ خۆش نه‌کردوه‌و که‌ی نیازت هه‌یه بڕۆی ، ئه‌وا که‌س ڕێگه‌ی لێ نه‌گرتوویت و هیوای سه‌فه‌رێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ت بۆ ئه‌خوازم وهیوا دارم که هاتیته‌وه له‌هانده‌ران سه‌ردانێکی ئه‌م شارستانیه‌ی ئێمه‌ش بکه‌یت وبهڵکه به‌هۆی خوێنده‌واری و به‌هیوای شه‌هاده‌ی به‌رزت بتوانی که‌ڵکێ بۆ میله‌ته‌که‌ی خۆت نیشان بده‌ی.
مامۆستا: (هه‌ر له‌سه‌ر ڕابواردن به‌رده‌وامه) ئه‌وا من ده‌ڕۆم ، به‌ڵام من نازانم به‌کام له‌و سێ ڕیگایه‌دا بڕۆم بۆ سه‌ر سنووری ئێران باشتر‌و بێ ئه‌زییه‌ت تره،، گه‌ر بتوانی هۆشداریم بده‌یتی و نه‌وه‌ك ئه‌و رێگایانه‌ی له‌م شارستانیه‌وه ده‌چی بۆ سنوور سه‌رم لێتێکبداو بمکاته‌وه به شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتووم.
پیاوه‌که: ئه‌م سێ ڕێگایه باشتره خۆت ههڵیببژێری ، نه‌ك من له‌جیاتی تۆ بڕیارت بۆ بده‌م، وانیه؟
مامۆستا: له‌وه‌دا ڕاست ده‌که‌ی، به‌ڵام من له‌و تووله ڕێیه زیاتر هیچ ڕێگه‌یه‌کی تر نابینم .
پیاوه‌که: زۆر چاکه ، ده‌فه‌رموو ئه‌وه تووله ڕێیه‌که و بهبهختێکی باش.
مامۆستا: (خۆی ده‌خاته شك وگومانهوه) نا نا حه‌تمه‌ن ده‌بێ ئه‌و سێ ڕێیه‌م نیشان بده‌ی ، ئه‌گینا ئه‌و تووله ڕێیه ئه‌و سه‌ری دیار نیه‌و کێ ده‌ڵێ ده‌م گه‌یه‌نێته سه‌ر سنوور؟
پیاوه‌که: باشتر وایه ته‌نها ئه‌و تووله ڕێیه بگری ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ ڕێیه‌ی ئه‌م شارستانیه‌ی به‌ستۆته‌وه به مرۆڤی ئێمه ته‌نها لێره ئه‌مان هێڵێتهوهو نامانباته سه‌ر ئه‌و سنووره‌ی که تۆ به‌ته‌مای بتبات بۆ ئێران و دواتر بۆ هانده‌ران.
مامۆستا: به‌خودا باش بوو نیشانت نه‌دام، ئه‌گینا ده‌بوو له‌یه‌ك بازنه‌دا بسووڕامایهتهوهو وه‌ك پڕگالێك له شوێنی خۆمدا گیرم ده‌خوارد.
پیاوه‌که: خۆش حاڵم به‌وه‌ی توانیت هه‌ڵبژارده‌ی خۆت هه‌ڵبژێری و تووله ڕێیه‌که بگری وتا به‌ئه‌نجامی خواست وهیواکانی خۆت ئه‌گه‌ی،
مامۆستا: پێش ئه‌وه‌ی خودا حافیزیت لێ بکه‌م حه‌ز ده‌که‌م ناوی ئه‌و سێ ڕێیه‌م پێ بڵێت .
پیاوه‌که: ڕێی یه‌که‌م ناوی ڕزگاریه، ڕێی دووه‌م ناوی کۆمه‌ڵه‌یه‌یه، ڕێی سێهه‌میش ناوی گۆڕانه.
مامۆستا: (ئه‌م کابرایه شێت و ناحاڵیه) تا ئێستا به تووله ڕێیه‌کی حیز ئه‌وه‌نده سه‌رت یهشانم ، ئینجا نۆبه‌ی ئه‌م سێ ڕێیه‌ی تره، ئه‌مانه‌ی تۆ باسی لێده‌که‌ی وه‌ك وڕێنه‌و خه‌ونی شاعیران وایه،
ڕزگاری چی وکۆمه‌ڵه‌ی چی وگۆڕانی چی، ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی حیزن، بڕوات بێ گه‌ر ئه‌م سێ ڕێیه‌م نیشان بده‌ی میزیان پیادا ده‌که‌م.
پیاوه‌که: گرنگ نیه تۆ میزو گوی پیا ئه‌که‌ی ، گرنگ ئه‌وه‌یه تازه ڕێچکه‌ی ئه‌م شارستانیه به‌و شتانه پیس نابن و ئه‌توانین هه‌نگاویان به‌سه‌ردا بنێین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


