لە بەرنامەیەکدا مەلا بەختیار گەلێک هێرشی کردبووە سەر پارتی، بەڵام وەفدێکی پارتی فریا کەوتن نەیاهێشت پەخش بکرێت
16/12/2011, 12:00 (GMT+1)

تەلەفیزیۆنی گەلی كوردستانی كە زمانحاڵی یەكێتیە لەم كاتەدا چاوپێكەوتنكی دوو ئەڵقەیی لەگەڵ مەلا بەختیاری لێپرسراوی دەستەی كارگێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سازدا كە لەم چاوپێكەوتنەدا مەلا زۆر شتی گرنگ و هەستیاری لەو بەرنامەیەدا وتووە كە گەر ئەو بەرنامەیە پەخش بكرایە دور نەبوو هەڵایەكی گەورەی دروستبكردایە چونكە لەم بەرنامەیەدا مەلا هێرشی كردووە تە سەر پارتی و رەخنەی زۆری لێگرتون هەروەها باسی لە پەیوەندی و نزیكبونەوەی نیوان (یەكێتی و گۆران) كردوە تەنانەت یەكگرتنەوەشیان بەڵام لە پاش ڕۆژێك لە رٍیكوردكردنی ئەم بەرنامەیە وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی كە پێكهاتبون لە فازڵ میرانی و مەسرور بارزانی و محمود محمد گەیشتنە سلێمانی لە گەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبونەوە كە مەلابەختیاریش ئامادەی ئەو كۆ بونەوەیە بوو.لەپاش كۆبەنەوەكەش مەلابەختیار پەیوەندیكردووە بە تەلەفیزیۆنی گەلی كوردستانەوەو پێی راگەیاندوون كە ئەو چاوێكەوتنە بەشی دووەمی پەخش نەكەن واتە ئەو بەشە پەخش نەكەن كە ئەو قسانەی تێدا وتوە كە لە سەروە بڵاوكردۆتەوە ؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

