بزانن چۆن پۆلیسی سلێمانی دهستدرێژی سێکسیی دهکهنه سهر كچی كورد لە گۆیژە و هەتكیان ئەكەن
05/08/2011, 12:00 (GMT+1)

لە سلێمانی بە درێژایی ساڵانی رابردوو ، زۆر جار ئەو كوڕ و كچانەی یەكیان خۆش ئەوێت و بە دوای شوێنێكا ئەگەڕێن روو لە شاخی گوێژە یان دەوروبەری سلێمانی ئەكەن ، بەڵام لەلایەن هەندێ چەكدارەوە بە ناوی ئاسایش و پاسەوانی ماڵی تاڵەبانی و دەزگای زانیاری ، بە چەك ئەچنە سەریان و لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنی نا دیار ئەیانبەن بەناوی لێكۆڵینەوە و لەوێ بۆ هەتا هەتایی ئەتكیان ئەكەن.
لەم ماوەی رابردوودا ، لە شاخی گوێژە چەند چەكدارێك بە دەمانچەوە هەڵیانكوتایە سەر كوڕ و كچێك و بە جنێوی ناشرین و سووكایەتی پێكردنێكی زۆرەوە هەردووكیان خستە دوو ئوتومبێلی جیاوە ، ناسنامە و پارەكانیان هەموو بردوون و بە مۆبایل وێنەیان گرتوون ، یەكێكیان كە وەك ئەفسەر خۆی ناساندبو كە كچەكەی لەگەڵ خۆیا بردبوو ، هەڕەشەی ئەوەی لێكرد ئەگەر بێتو وەك چۆن لەگەڵ خۆشەویستەكەی كاتێكی خۆشی بەسەربردوە ، لەگەڵ ئەمیش رانەبوێرێت ، ئەوا تەلفۆن بۆ كەسوكاری كچەكە ئەكات و وێنەكەشی بڵاو ئەكاتەوە كە لەگەڵ خۆشەویستەكەیا بوە ، هەڕەشەی ئەوەشیان لێكردوە كە وەكو سەگ خۆشەویستەكەشی ئەتۆپێنن ، ئیتر بە زەبری دەمانچە هەر لە ناو سەیارەكە كاكی ئەفسەر كچەكەی ئەتك كرد و خۆی بەتاڵ كردەوە .
كچەكەو كوڕەكە ماون و ژیانێكی تاڵیان هەیە ، لە خەم و خەفەت بەولاوە هیچی تر میوانیان نییە ، نازانن چی بكەن و چۆن تۆڵە بكەنەوە و سكاڵا لەسەر ئەو گروپە تۆمار بكەن لەلایەك لە ترسی كەسوكاریان و لەلایەك لە ترسی ئەو رەسمانەی پۆلیسەكانی گۆیژە گرتبوونی .
ئەمە یەكێكە لەو سەدان دەستدرێژییەی كە لە شاخی گۆیژە و چەقچەق و هەندێ لە هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكانی سلێمانی ئەكرێنە سەر كوڕ و كچی كورد تەنیا لەبەر ئەوەی خۆشەویستی ئەكەن ، ئینجا بە دڵنییاییەوە كچی عەرەب هەر لە ئاسمانا راو ئەكەن!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

