ریسواکردنی نوێنەرانی هەریم لەبەردەم پەرلەمانی سویددا
13/01/2015, 12:00 (GMT+1)

ئامانجی ئیمە ئەوەیە بەو بەرپرسانە بلین بینە دەرەوە رسواتان دەکەین و ن و جەندە ئاستی تاوان و بریاری لەناو ئەو دەسەلاتە هەبێت ئەوەندە ئاستی نارەزایەتیەکان توندتر دەکەین . بەرامبەری بۆیە با بەرپرسە بالاکانی هەرێم بینە لای سویدیەکان لەکوردستان ئازار و تالانی خەلک بکەن لەئەورپاش وەک فریادرەس و سیستەمیکی جوان خۆیان نمایش بکەن
لەهەموی گالتە جارتر یەکیکیان وینەی دەگرتین وەی دەزانی ئیمە دەترسین لەکاتیکدا ئیمە خۆمان دوو کەسمان وینەی دەگرت ، کەئامانجمان ئەوەیە خەلک لەو بەرپرسانە نەترسی و رسوایان بکەن
دەبێت بلیم ئەو وەفدەی ئەمرۆ دیداریان لەگەل کردن (گروپ نیت کورد ،سوید) ئیمە بەکورتە نامە بۆ ٨ ئەندامی ئەو گروپەمان دۆسیەی نیاز عەزیزمان بەکورتی بۆباسکردبوون کە دادگا بەری داوە پارتی ئامادە نیە ئازادی بکات دەلێت دادگا ناناسم
ئیمە مۆلەتمان وەرنەگرتبوو ، وە پاسەوانەکانی پەرلەمان ٣ مەتر لیمان دور نەبوون بەلام لەسوید تا ئازار و توندوتیژی نەنوینی ریگات لی ناگرن وە بەهیوام ئەو میتودە خەباتە مەدەنیە لەئەورپا پەرەو دەولەمەند بکرێ ، کەئیمە لەسوید دریژەی پی دەدەین خۆزیاش جرکەی یەکەم فەلاح مستەفاو وەفدەکەتان دەبێنی کاتێک لەپشت دیوارێک بەلافیتەی قوربانیانی تیرۆری ١٧ شوبات و قەلەم جوینە بەردەمیان رەنگیان رەنگاورەنگ بوو هەروەک پەلکەزێڕینە هەرجارەی رەنگێکی دەگرت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

