دادە ئاسكە
22/08/2009, 12:00 (GMT+1)

حوزەیران بوو
گەرمەى بانگەشەو هاتوو هوریاى
جەعفەرەكان و بەرزان بوو
سەهۆڵەكە خرۆشابوو
لاوانى تینوى ئازادى
بۆ یەكەمجار دواى 18 سالأ
ڕەنگیان ئالأ هەڵگەڕابوو
گەرمیان
"كورەى كاوە بوو جۆشدرا بوو"
دواى دوو سەدە تروسكەیەك
بەدى دەكرا, كز وەك مۆمێك
بەڵام گڕدار
تروسكەى تۆڵەى بكوژ و
دادگایی ئەنفالكاران بوو
لەولاشەوە نانبڕین و
بەخشینەوەى دەمانچە بوو
دادە ئاسكەش كزو مات بوو
(یەكەم جار بوو
كاتێكى زۆر لە بار بوو
بڵێى نا
تۆ ئەمەت بە فرسەت زانى
تۆ بە مەرام ئە یان دوانى
دادە ئاسكە
جێماوى ئەنفالە
وەكو ئاسكە
دڵى گەورەو ناسكە
هەر ئەو ئاسكە سركە
بە ئاسانى ڕاو ناكرێ
بەپارە و پول ناكڕڕێ
ئازار چەشتو
ناهامەتى دنیاى فرمێسك پێ ڕشتوو
خەمى وڵات
ناى خەڵە تێنێ خەڵات
بەڕێز
بەڕێز
ئەڵێو ئەدوێ بەبێ پەرێز
هەر ئەوە
باقى48 نەوە
بۆیە هۆن هۆن
پرچى سپی و ئەگریجەى خاو
ئەهۆنیەوە
بۆ فرمێسكى مۆم
تەقییەوە وەك ئەتۆم
وتى منیش
ئەى نیشتیمان
خزمەت كارى تۆم)
گەرمەى بانگەشەو هاتوو هوریاى
جەعفەرەكان و بەرزان بوو
سەهۆڵەكە خرۆشابوو
لاوانى تینوى ئازادى
بۆ یەكەمجار دواى 18 سالأ
ڕەنگیان ئالأ هەڵگەڕابوو
گەرمیان
"كورەى كاوە بوو جۆشدرا بوو"
دواى دوو سەدە تروسكەیەك
بەدى دەكرا, كز وەك مۆمێك
بەڵام گڕدار
تروسكەى تۆڵەى بكوژ و
دادگایی ئەنفالكاران بوو
لەولاشەوە نانبڕین و
بەخشینەوەى دەمانچە بوو
دادە ئاسكەش كزو مات بوو
(یەكەم جار بوو
كاتێكى زۆر لە بار بوو
بڵێى نا
تۆ ئەمەت بە فرسەت زانى
تۆ بە مەرام ئە یان دوانى
دادە ئاسكە
جێماوى ئەنفالە
وەكو ئاسكە
دڵى گەورەو ناسكە
هەر ئەو ئاسكە سركە
بە ئاسانى ڕاو ناكرێ
بەپارە و پول ناكڕڕێ
ئازار چەشتو
ناهامەتى دنیاى فرمێسك پێ ڕشتوو
خەمى وڵات
ناى خەڵە تێنێ خەڵات
بەڕێز
بەڕێز
ئەڵێو ئەدوێ بەبێ پەرێز
هەر ئەوە
باقى48 نەوە
بۆیە هۆن هۆن
پرچى سپی و ئەگریجەى خاو
ئەهۆنیەوە
بۆ فرمێسكى مۆم
تەقییەوە وەك ئەتۆم
وتى منیش
ئەى نیشتیمان
خزمەت كارى تۆم)
- لندن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


