<

من ئەو ژنەم

11/12/2013, 12:00 (GMT+1)
(1)
من ئەو ژنەم
لە لێکدانەوەی
ئۆقیانوسی خەونەکانمدا
ماڵی خەیاڵیان لێ
وێران کردم.

(٢)
من ئەو ژنەم
هەموو بەیانیێک
منداڵیم بانگم دەکات و
قردێلەی سپی
لەگەڵ پرچەکانم
دەهۆنێتەوە،و
بەرەو خوێندن
بەڕێم دەکات.

(٣)
من ئەو ژنەم
هەموو ڕۆژێک گوڵەکانم
ڵەگوڵدانە نوێ یەکەمدا
دەڕوێنم، و
ئێوارە گوڵدانێکی تر
بۆ گوڵەکانی بەیانیم
دروست دەکەم.

(٤)
من ئەو ژنەم
تەمەنێکە
قوربانی دەستی
خەیاڵی دیموکراسی
خێڵەکەمم.


ڕانیە
ئەفسانە سرووش
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست