مه‌سعوود
15/12/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌ی برسیهژین تاڵهکا ن، ***
برسێتیتان، ژینی تاڵتان
له ناو چنگی بنه‌ماڵه‌ی مهسعوودایه
له ناو ده‌ستی پیاوه‌کانی ئیتڵاعات و میتی تورک دایه
مناڵه‌کان مناڵه‌کان
لێم بگه‌رێن پێتان بڵێم
ئاشبه‌تاڵ و کاره‌ساتی ههکاریتان
سووتاندن و داگیرکردنی کوردستانی ڕۆژههڵاتتا ن
سی و یه‌کی ئاب و شه‌هیدبوونی باوک و برا و که‌سوکارتان
هێنانی یه‌ک به‌یه‌کی دوژمنانتان
بۆ ناو خاکی پاکی نیشتیمانتان
لێم بگه‌رێن پێتان بڵێم
شێرپه‌نجه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه بێکهسهتان
ڕێگه‌گری ئازادیی و سه‌رفرازیتان
دز و جه‌رده‌ی سامانی خاکه‌که‌تان
مناڵه‌کان مناڵه‌کان
ئه‌ی برسیهژین تاڵه‌کان،
لێم بگه‌رێن پێتان بڵێم
دوژمنانتان له ناو سنوری خاکتاندایه
چه‌ته‌کانیان له‌ناو شار و لادێدایه
له به‌رده‌م مه‌کته‌ب و له ناو گه‌ڕه‌ک و کۆڵاندایه
مناڵه‌کان مناڵه‌کان
ئه‌ی برسیهژین تاڵه‌کان،
لێم بگه‌ڕێن به‌ئاشکرا پێتان بڵێم
به‌به‌ڵگه‌وه پێتان بڵێم
دوژمنی سه‌ره‌کیتان
له ئێستادا
له‌م ساته‌دا
له مه‌سعود و بکوژانی سه‌رده‌شت دایه
*** سه‌ره‌تای هۆنراوه‌یه‌کی عه‌بدوڵا په‌شێوه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


