نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کاک نه‌وشیروان موسته‌فا
17/08/2011, 12:00 (GMT+1)

به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان...
من ئه‌م نامه کراوهیهم بۆ به‌ڕێزتان نووسی، ده‌مه‌وێت ئه‌و پرسیاره ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان بکه‌م، که ئێوه تا چه‌ند ئاگاداریی ئه‌م په‌یوه‌ندییه گه‌رم و گوڕه‌ی ئه‌ندامانی بزووتنهوهکهتانن له به‌ریتانیا؟
ده‌توانن بۆمان روونبکه‌نه‌وه جیاوازیی گۆڕان و یه‌کێتیی چییه له کاتێکدا که‌سانێک تا دوێنی به عه‌قڵی جه‌لالیی، ره‌وشت و ئه‌تواری یه‌کێتیی هه‌بووبێت و دوای ئه‌وه بۆ مه‌به‌ستیی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ئه‌مڕۆ هاتبێت و خۆی کردبێته گۆڕان، خه‌ون به پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌وه ببینێت؟
ده‌توانن پێمان بڵێن مه‌رجی بوونه ئه‌ندام له ناو بزووتنهوهکهتاندا چییه؟ ئایا ده‌کرێت به هه‌ره‌مه‌کی خه‌ڵکی هه‌لپه‌رست بێت و له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا وه‌سڵی پیسیی خۆی ده‌ربکات؟
ئه‌گه‌ر وایه من له ئیستاوه رایده‌گه‌یه‌نم، که ئه‌م بزووتنهوهیهشتان ده‌بێت فاتحای بۆ بخوێنن، هه‌روه‌ک چۆن له به‌ریتانیا و زۆر شوێنی تر خه‌ڵک له بزووتنه‌وه‌که‌تان دهترهکێتهوه و واز ده‌هێنێنن.
به‌ڕیزم کاک نه‌وشیروان
ئه‌وه‌نده‌ی من له گۆڕان تێگه‌شتبم، گۆڕان ئه‌وه‌یه، که مرۆڤ گۆڕانکاریی به‌سه‌ر رابردووی خۆیدا بهێنێت، ددان به هه‌ڵه‌کانی خۆیدا بهێنێت، ئه‌وه‌ی له رابردوودا کردوویه‌تیی و کۆمه‌ڵگا تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بووبێت لێی په‌شیمان بێت و په‌یمان بدات چیدی کارێک نه‌کات بچێته خیانه‌ی خیانه‌ته‌وه. گۆڕان به سه‌ر بیرکردنه‌وه، عه‌قڵ و بهرژهوهندییهکانییه تایبه‌تییه‌کاندا بهێنێت، ئه‌گه‌ر له رابردوودا داوێنپیسیی کردبێت، داوێکی خۆی له ناخه‌وه پاک بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر دزیی کردبێت له ناخه‌وه ده‌ستی خۆی ببڕێته‌وه، ده‌ست بۆ حه‌رامه‌کان نه‌بات، ئه‌گه‌ر خیانه‌تی له وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌ی کردبێت په‌نجه‌ی په‌شیمانی بگه‌زێت و ئاماده بێت مه‌ردانه به‌ره‌وه رووی دادگای گه‌ل بێته‌وه، داوای لێبوردن بکات، ئه‌گه‌ر پارتیی بووبێت و له ناو ئه‌و حیزبه‌دا تاوانێکی کردبێت، شایه‌تمان به گه‌ل و به نه‌ته‌وه‌که‌ی بهێنێت، ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی و جه‌لالیی بووبێت هه‌ر ئاوا داوی لێبوردن بکات و په‌یمان بدات دڵسۆزبێت بۆ گه‌ل و بۆ نیشتیمانه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی گۆڕانه و بڕوای به گۆڕانکاریی ریشه‌یی هه‌بێت له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات، ته‌وقه له‌گه‌ڵ پارتییه‌ک، له‌گه‌ڵ یه‌کێتییه‌کدا نه‌کات، ئه‌گه‌ر جه‌لالیی و مه‌لایی و پاراستنێکی بینی لێێ دوور بکه‌وێته‌وه و هێڵنج بدات و بڕشێته‌وه، چونکه ئه‌وانه خیانه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، من ئاوا له گۆڕان گه‌یشتووم، ئه‌گه‌ر ئێوه گردهکهتان له‌و ناپاکانه پاک نه‌که‌نه‌وه، ئه‌وا خه‌ڵکه گۆڕانخوازه‌کان گۆڕانی خۆیان له رێگایه‌کی تره‌وه ده‌که‌ن.
من ئه‌مڕۆ ئه‌و که‌سه‌م که رێگای خۆم دۆزیوه‌ته‌وه، هیوادارم به وه‌ڵامێک بمبزوێنێت و بمهێنیتهوه سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی که هه‌موومان پێکه‌وه ببینه هێزێک بۆ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ر و خیانه‌تکاریی کوردیی، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که جگه ناشرینی، هیچ جوانی له رووخسارییدا ناخوێنینه‌وه.
کۆنه گۆڕانخوازێک
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

