داد وەر
29/04/2011, 12:00 (GMT+1)

هەرئەوانەی
لەساڵانی رابردوودا
راوی شۆڕش گێڕیان ئەكرد
لەبۆدوژمن !!
لەدوای ئازادی نیشتمان،
لەخانەی دادی حیزب دا
بێكەوەدادگایی كران !
بەفەرمانی دادوەری رابەری دادگا.
بڕیاردرا...
لە تۆڵەی نۆكەری كردن.
لەتۆڵەی خوێنی شەهیدان.
لەتۆڵەی ئەوپیرولاوانەی
بەندكران لەكونجی زیندان ..
لەتۆڵەی قوربانێكانی
هەڵەبجەو ئەنفال ودێ رووخان !!!
دەبێ هەمووتاوان باران
بۆپاداشتی
چەوساوەوقوربانی بەخشان !!
بكرێن بەفەرمانڕەوا
لە كوردستان؟!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


