<

31 ئاب جەژنى زۆڵە كوردانە .... ئەمڕۆ

29/08/2010, 12:00 (GMT+1)



31 ئابە پرسـەى مـللەتى كـوردە و جـەژنى گەورە خائـینانە ئەمـڕۆ
یادى هاتنەوەى پۆسـتاڵـى بەعــس بـۆ هـۆڵـى پەرلەمانە ئەمـڕۆ
مـێژووى ڕەشـى بنەماڵە و خەنجەر لەجەستەى كورد لـێدانە ئەمـڕۆ
چۆن دڵ تەنـگ و غەمبار نەبین ئەوجاشـە سـەرۆكى كوردانە ئەمـڕۆ
هەولێروپەرلەمانەكەى فرۆشت چۆن خێرى بۆدڵى كوردستانە ئەمڕۆ
نەك پەشیمان نیە لە نۆكەرى , هێشتا هەر خەریكى تاوانە ئەمـڕۆ
لەجیاتى سزادان وپەتكردنى ئەو,سـۆران و سەردەشت قڕانە ئەمـڕۆ
دێت و دەڕوات ئەو خائینە بە بێ سزا دادگا زەنجیر لە مـلانە ئەمـڕۆ
پەكـكەوتووە بێ توانایە حەقـى هەژارانى كـورد فـەوتانە ئەمـڕۆ
بـۆ ڕزگـار بـوون لـەم مـیحنەتە و كۆتایى بـە ئەم قـەیرانە ئەمـڕۆ
شــۆڕش و ڕاپەڕینى جەماوەر چارەیـە و , تەنهـا دەرمــانە ئەمـڕۆ
دوعا و نزاو پاڕانەوەم لەخـواى گـەورە شكسـتى نـۆكەرانە ئەمـڕۆ
*****************************
بەروار :
18/12/0014 ى خیانەتـى 31 ى ئاب
بەرانـبەر
19/8/ 2010 ى لە دایك بوونى مەسیح



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست