پاشای یه‌ك ساڵی..چیرۆکێکه پێشکێشه به جه‌لال
14/02/2009, 12:00 (GMT+1)

کاتێ که کوڕه‌که ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆی بینی و به هه‌ڵسه‌نگاندی خۆی و بۆچوونی خۆی که ئه‌و پیاوه جوتیاره که‌سێکی زۆر که‌رو نه‌زان بێت. سه‌ڵاوی لێکرد و چووه لای وه پرسیاری لێکرد بۆچی که‌ره‌که‌ی له سێبه‌ر بهستاوهتهوهو به‌بازووی خۆی له جێی گوێ درێژه‌که‌ی به هه‌وجارو گاسن زه‌وی ده‌کێڵێت. کابرای جوتیار هاته وه‌ڵام و گووتی:
به‌ڕێز من له هه‌موو سامانی جیهان ته‌نها ئه‌وگوێ درێژه‌م هه‌یه، ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه کاری پێ نه‌که‌م و پشووی نه‌ده‌مێ ئه‌وا زوو ده‌تۆپێت و ماڵ وێران ده‌بم و هه‌موو ئیش و کاری زه‌وی کیڵانهکهم په‌کی ده‌که‌وێت. ئینجا کوڕه‌که گووتی خاڵه گیان من وامزانی تۆ هیچ نازانیت و زۆر بێ مێشکی، به‌ڵام ئێستا بۆم ده‌رکه‌وت که تۆ پیاوێکی زۆر زیره‌کی. که‌واته خه‌ڵاتی باوکم بۆ تۆ نابێت. خوا حافیزی لێکردو به‌جێی هێشت.
كوڕه گه‌ڕیده‌که به‌خۆی و کیسه پاره‌و زێری وه‌سیه‌تی باوکی به‌ره‌و شوێنێکی تر که قه‌ڵه‌باڵغی یه‌کی زۆر‌و هه‌رچی حه‌شاماتی ده‌وروبه‌ر هه‌بوو هه‌مووی له‌وێ کۆببوونه‌وه.
کاتێک که کوڕه ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆی بینی هه‌رمه‌پرسه رۆژی حه‌شر بوو، یه‌که‌م جاربوو له ژیانی خۆی دا شتی وا سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی دیتبێت. کاره‌سات و خۆشی و ناخۆشی یه‌کان به‌و شێوه‌یه بوون. له و شوێنه گریان و فیغان و باوکه ڕۆ و برا ڕۆ قوڕپێوان بوو.
کوڕه گه‌ڕیده‌که‌ش له خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی پرسیار کرد که چی ڕوویداوه؟ خه‌ڵکیش بۆیان ڕوونکرده‌وه که یاسا‌و ده‌ستووری ناوچه‌که‌یان به‌وشێوه‌یه که هه‌ر ساڵی جارێك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی که پاشای تازه هه‌ڵبژێرن و ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌بێته پاشا، وه کاتێك که یه‌ك ساڵی ته‌واوکرد له فه‌رمانره‌وایی، ئینجا له سێداره ده‌درێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانره‌وایی خۆی به‌سه‌رچووه.
کوڕه گه‌ڕیده‌که له هه‌مان کات و هه‌مان شوێندا گوێی له ده‌نگی ئاهه‌نگ و مۆسیقا‌و هه‌ڵپه‌رکێ بوو.
کوڕه گه‌ڕیده‌که چوو بۆ لای ئاههنگهکهودههۆڵ و زوڕنا دهیکهتی، خاڵکهکهش پێشوازیان لێکرد وله دوایی دا پرسیاری کرد و گووتی من تێناگه‌م ئه‌و ئاهه‌نگ گێڕانه به‌بۆنه‌ی چییه؟
له‌به‌ر خۆیه‌وه پرته‌ی لێوهدۆهات وده‌یگوت:
به‌خودا خه‌ڵکی زۆر سه‌یرن له هه‌مان شوێن و هه‌مان کات و ساتدا له لایه‌ك قوڕ پێوانه‌و له لایه‌کی تریش ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌رکێ یه (بانێکه‌و دوو هه‌وایه). دواتر خه‌ڵکی به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌که هه‌مان شتیان بۆ ڕوونکرده‌وه وه‌کو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له پێشتر بۆیان ڕوونکردبۆوه که پاشای ساڵی پار له سێداره ده‌درا. ئێستاش لێره پاشای به‌ڕێزو خاوه‌ن شکۆ، خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان، ههلبژێردراوهو تاجی پاشایه‌تی له‌سه‌ر ناوه‌و پاشایان زۆر دڵخۆشه‌و به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕین.
كوڕه گه‌ڕیده‌که‌ش داوای کرد که ڕێگای بده‌ن و بچێته خزمه‌ت پاشای تازه هه‌ڵبژێردراو وه چاوی پێی بکه‌وێت.
ئینجا له دوای ئه‌وه‌ی که کوڕه گه‌ڕیده‌که چاوی به پاشا که‌وت و گوتی: گه‌وره‌م پاشای به‌ڕێز ئه‌وه وه‌سیه‌تی باوکمه که بۆ جه‌نابتی ناردووه.
پاشا لێی پرسی که باوکی ناوی چییه‌و كێ یه و خه‌ڵکی چ شوێنێکه؟
كوڕه گه‌ڕیده‌که‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و گووتی پاشای تازه‌مان سه‌لامه‌ت و خۆش بێت، ئه‌وه هه‌موو زێڕو پاره‌و سامان و سه‌روه‌تی باوکمه، به‌ر له مردنی وه‌سیه‌تی کردووه که من به‌خۆم بگه‌ڕێم بێ مێشک ترین که‌س بدۆزمه‌وه‌و ئه‌و سامانه ده‌بێته موڵکی ئه‌و، ئیستاش ئه‌وا ئاشکرایه که ئه‌و سامانه‌ی باوکم پێشکه‌ش به تۆ ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ زۆرچاك ده‌زانیت ساڵێکی تر وه‌کو ئه‌مڕۆ فه‌رمان ره‌واییت ته‌واوده‌بێت و له سێداره ده‌درێیت، که‌واته من که‌رترین و بێ مێشك ترین که‌سم دۆزیه‌وه‌و وه‌سیه‌تی باوکی خۆم به‌جێ گهیاندو ویژدانم ئاسووده‌یه.
15.01.2009
ئه‌م چیڕۆکه فۆلکلۆری کوردی یه. به منداڵی باوکم بۆمانی ده‌گێڕایه‌وه له ساڵانی حه‌فتاکاندا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


