تاکه‌ی زینا له‌گه‌ڵ نیشتماندا ده‌که‌ن
17/02/2010, 12:00 (GMT+1)

خودایه!
ئابڕوی هاوڕێکه‌م چۆن تکا
به‌دووری نازانم سبه‌ی
قردێله‌ی پڕۆژه‌یه‌کت پێ ببڕن
ڕه‌نگه، زیندانێکی مۆدێرن بێت
قه‌یچی* زه‌مه‌ن ده‌ده‌نه ده‌ستت
ڕه‌نگه باڵه‌خانه‌یه‌ک
ده‌زگایه‌کی ئاژانس بقرتێنی
تاوان و کوشتن له پشتی په‌رده‌وه
درۆیه له نیشتمانی ئێمه‌دا
هاوڕێ کۆنه‌که‌م وه‌های ووت
*********
بیرته ئه‌توت
وه‌کو ئه‌یوب
با کرم پارچه پارچه
کۆشتی جه‌سته‌م بخوات
من ئه‌م سه‌نگه‌ره چۆڵناکهم
*******
بڤه له‌هه‌موو شوێنێک قوتبۆتهوه
بێده‌نگ ده‌ست ده‌که‌یته گریان
ژنه به‌رگ ڕه‌شه‌کان
له‌مردوو ده‌چن له‌کاتی پیاسه‌کردندا
دێته یادت خۆت ده‌کرده
قوربانی گه‌ریلایه‌کی کچ له‌قه‌ندیلدا
پرسه‌ت داده‌نا بۆ دوعا
تامه‌زرۆی وێنه‌یه‌ک بووی له‌گه‌ڵ
مامه ڕیشه‌دا
*******
که‌چی ئیستا ، ئاخ هه‌رئیستا
نوێژه‌کانت
له‌سه‌ر داوێنی پاکی فه‌رمانڕه‌واکانی
ووڵات داده‌به‌ستی
له‌گه‌ڵ ئه‌و پزیشکانه‌دا پێک هه‌ڵده‌ده‌ی
که له نه‌شته‌رگه‌ریی کچه درومانکراوهکان
بوونه‌ته‌وه ، که به‌ده‌ستی به‌رپرسه‌کان
کچێنیان زه‌وتکرا، پزیشکه‌کان
ده‌ستیان شه‌ڵاڵی خوێناوه و
هه‌ر هه‌مووتان پێک هه‌ڵده‌ده‌ن
قاقا له‌شه‌وێکی په‌مه‌ییدا
********
ئیستا ، نه بهدووریتهوه نه به‌ده‌نگته‌وه
خه‌و نابینم
ئه‌مه‌ی تۆ کردت
وه‌ک، ژنهێنانی بووکه شووشهوایه
وه‌چه‌ی لێنابێته‌وه
تۆ هه‌ڤاڵێکی ، لاواز بووی
دۆستێکی ساختهبووی
باوه‌ڕ له‌ڕۆحی هیچتا به‌دی ناکه‌م
ئیستا ، نه له‌ڕه‌نگی ئاو ده‌چی
نهڕۆحت وه‌ک کۆتر وایه
من ده‌زانم ، تۆ چی ده‌ڵێیت
له ڕێپێوانی به‌ڕێکردنی ته‌رمه سوتاوه‌کاندا
له‌یادی شه‌هیدبوونی سۆراندا
من ده‌زانم
تۆ له ڕووی ده‌رونییه‌وه
جه‌سته‌ی خۆت ڕاده‌کێشی
ئاخ ، بۆ پاره ، ئاخ
********
ئیستا دایکم
به‌بینینت ، تفێک ڕۆده‌کاته زه‌وی و
به نه‌عله لاستیکه‌کانی ، پێی لێده‌نێ
شۆسته‌کانی تاراوگه‌ش
به‌بینینت ، تف ڕۆده‌که‌ن
دێته یادت
که پێت ووتم ، من بهسهرلێوارهکاندا ده‌ڕۆم
مرۆڤێکم هه‌تا ده‌مرم
خه‌ون به فڕنه‌وه ده‌بینم
که‌چی ، ئیستا
شه‌رم
بێده‌سه‌ڵاتی، تۆ سێبه‌ری کامیانی؟
له‌ته‌نهاییدا
سیسرک ، وه‌ک خانه‌خوێ له‌گه‌ڵتا ده‌ژین
ترس و تاریکی پێکه‌وه ، میوانی ههمیشهیتن
زینده خه‌ون ، داگیری کردووی
ڕه‌نگه جاڵجاڵۆکه‌کان ئه‌مڕۆکه
جوانترین دیمه‌نی ناو ژووره‌که‌ت بێت
له‌داخی ، ئه‌م ده‌روێشه ساخته‌چیانه
مه‌نگال ** بۆنی پیسی گرتوه
ڕووت بۆته‌وه له دروود
ئیستا ده‌زانم
ده‌روێشی ساخته
خۆی له‌گه‌ڵ سهرابیشدا ڕاده‌هێنێ
ئیستا تۆ به‌رگێک ده‌پۆشی
که بهپیستی ، که‌روێشکه کهسیرهکان
به‌رهه‌م هاتووه
که به‌زۆر ته‌مه‌نیان لێ سه‌ندوونه‌ته‌وه
تۆ ئیتر
خۆت غه‌رقی عه‌تر که‌یت
جه‌سته‌ی داماوت به‌عه‌تر بشۆیت
مه‌حاڵه پاک بیته‌وه ، تۆ
لهحهقایهتهکانی مێژوو ده‌رکرای
*********
من به‌م شاره سارده سه‌غڵه‌تم
ئاواته‌خوازم
سهربکهومهوه بۆ سه‌رچیا
تابهدڵی خۆم هه‌وا هه‌ڵمژم
له‌خۆر بڕوانم
خۆر بمشواته‌وه
ئیتر باسی به‌زینی که‌سی تر نه‌بیسم
*قایچی (مقه‌ست)
**مه‌نگال (ئه‌و ده‌فره‌ی بوغوردی تیا ده‌سوتێنن)
**مه‌نگال (ئه‌و ده‌فره‌ی بوغوردی تیا ده‌سوتێنن)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان


