پشتگیری له مامۆستا سه‌ربه‌خۆکان ده‌که‌ین !
13/11/2010, 12:00 (GMT+1)

مامۆستا چرایه‌کی پرشنگداره و له‌ڕیزه‌کانی پێشه‌وه‌ی قۆناغه‌کانی ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونی کۆمه‌ڵگه‌یه، موڵکی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گشتگیری ، سه‌رمایه‌ی له‌بن نه‌هاتوی نه‌ته‌وه‌یه ، نه‌ك ده‌سته‌و تاقم و حزبی کلاسیکی به‌سه‌رچوو .
ئێمه وه‌ك سه‌ربه‌خۆخوازان به‌هه‌موو توانایه‌کمانه‌وه به گژ هه‌ر پلانگێڕی و فشارێك ده‌چینه‌وه که مه‌به‌ستی شێواندنی پیرۆزیه‌کانی مامۆستا بێت و بیانه‌وێت له چوارچێوه‌یه‌کی ته‌سك و تروسکی حزبایه‌تی و لایه‌نی کۆنباوی سنوردار‌و له‌که‌داریان بکه‌ن له تارمایی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا بیانخزێنن .
مامۆستا به‌هه‌مو بیر‌و بۆچون و ئینتما جیا جیاکانیشهوه لای ئێمه لوتکه‌و سه‌رده‌سته‌و پیرۆزی ڕه‌های تایبه‌تی خۆیان هه‌یه ، لێ له‌وانیش لوتکه تر‌و ڕههاترو پیرۆز تر ، جوانتر لهسهربهخۆبوندا ده‌یان بینینه‌وه ... هه‌ر له ڕوانگه‌یه‌وه داوامان له‌سه‌رجه‌م مامۆستایانی کوردستان ئه‌وه‌یه هه‌رچی زوه بانگێشه‌ی سه‌ربه‌خۆبونی خۆیان بکه‌ن له ئاله‌تی فرت و فێڵی پیاوانی قه‌زه‌م سیاسی خۆیان ڕزگار بکه‌ن و هه‌ر چراگهشهکهی کۆمه‌ڵگه گشتگیریه‌که‌ی خۆیان بن .
به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و ڕههاترو پیرۆز‌و پیرۆزتری مامۆستایانی سه‌ربه‌خۆ له‌کوردستان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

