بۆ ئەو لایەنەی پاڵپشتی و هاندەری سوكایەتیكردن و ناوزڕندنی مێژوو و خەباتی سیمبولەكانی كوردستانە (ههڕهشهی دووهم)
11/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوەی جێگای داخە كە لە ناو پرۆسەی سیاسی كوردستان لایەن هەبن كە خاوەن رابردوو خەبات و شەرعیەتی شۆڕشگێڕی نین، بەڵكو لە پێناو ئامانجێكی دیاریكراوی دژ بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی كورد، بە پشتگیری و پاڵپشتی دەرەكی پاش راپەڕین لە ژێر ناوی جۆراوجۆ و دواتر ئیعلان بوونیان وەك حزب، لە دواوەی ئەم كارانە بن و رێخۆشكەر بن بۆ سوكایەتیكردن بەم سیمبولانە. كە وەكو هەموو لایەنەكانی تری سیاسی كوردستان ئێستا لە ژێر سێبەری ئازادی و ئاسایشێك مومارەسەی كارەكانیان دەكەن كە بە خوێن دابینكراوە و خۆشبەختانە ئەوان رۆڵیان تێدا نەبووە.
بۆیە لەم سۆنگەیەوە ئاگاداریان دەكەینەوە كە ئێمەی گەنجانی ئازادیخواز زۆر باش دەزانین ئەو لایەنە كێیە كە بە بەكارهێنانی هەست و سۆزی پیرۆزی ئیسلام دەیانەوێت خەڵكی بەشەرەفی كوردستان دەستخەڕۆ بكەن بە تایبەتی گەنجانی بەشخورا و لە رێگای پاڵپشتیكردن و رێخۆشكردن بۆ ئەم جۆرە سووكایەتی پێكردنانە.
جێی بیرهێنانەوەیە كە ساڵەهای ساڵە دوژمنانی كوردستان هەوڵی نەزۆكی لەم جۆرەیانداوە، بەڵام هەوڵەكانیان بێ بەرهەم بووە و بە زیانی خۆیان شكاوەتەوە، دڵنیاین ئەمجارەش ئەو لایەنە دەرەنجامی ئەو هەوڵە نەزۆكەیان لە زووترین دەرفەتدا بۆ ئاشكرا دەبێت و ڵیان قبوڵ ناكرێت.
گەنجانی داكۆكیكار لە سەروەری و پیرۆزییەكانی كوردستان
هەرێمی كوردستان
6/8/2010
پارتیی لقی چوار
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

