پیاوێک خەیاڵە پوچەکانی بەهیچ کوێی نەگەیاند
29/01/2020, 0:50 (GMT+1)

بەر لە چەند ساڵێک سەرگەرمی نوسینەکانی چیرۆکەکانی چیابووم ، هەر جارێک پیاوی ناو چیرۆکەکەم دەدی لەبازاڕ لەسەر شەقامێک لەناو ئاپورەی خەڵکدا ، دەهات و دەیووت : چیرۆکەکانت دەبینم ، بڕوا بفەرموو من شتی وام بەسەر هاتوە ، بینوسمەوە هەموو کورد سەرسام دەکەم ...!
دەیگوت من لە نزیکەوە ئاگام لە کارەساتی هەکاری بووە، بگرە من یەکێک بووم لە ناو ڕەتڵەکە دا ، قسەم لەگەڵ سینەماکارێکدا کردوە سوکە پەیمانێکی پێداوم و دەیبەمە جێگاکان بەر بە بەرد و دەوەن بەدەوەن دەیگێرم، بڕوابکە لەهەموو شەڕەکانی ئەڵوەتان و کونەمشکە دەستی دیارم هەبووە .
منیش دەم ووت: کاک ببورە ناوەکەتم بیرچۆوە ؟
پێدەکەنی دەیووت من خۆم حەزم بە نهێنییە، زۆر حەزم بەکالۆسە ئەو پیاوی تارمایی بوو، سەرسامیشم بەچیرۆکەکانی کاسپەر، بۆیە ناوم نازانی، من دکتۆرم، ئێمە بە تایەفە دکتۆرین.
لەدەمم دەرچوو ووتم: دکتۆری ئاژەڵن "ڤێترانارین " ؟
ئێ باشە لە چ خەستەخانەیەک کار دەکەن ؟
نا نا من دەمزانم دەرزی لێدەم و برین بپێچم، بۆیە ناوم نرا دکتۆر.
ئێ دکتۆر چی یە ؟
تۆ بزانی برین بپێچی و دەرزی لێدەی خۆ فڕۆکە لێخوڕین نییە ؟
ووتم: وایە منیش بڕوام وایە فڕۆکە لێخوڕین قورسترە لە دکتۆری.
باشە تۆ سەرگەرمی چیت، مەبەستمە بڵێم بە چیەوە خەریکی؟
باشە تۆ سەرگەرمی چیت، مەبەستمە بڵێم بە چیەوە خەریکی؟
من خەریکی هەموو شتێکم و هیچیش ناکەم، ڕاستی نەخۆشم خەمی ووڵات و خەڵک برسییەکان لێبڕیووم ، زۆر دەخوێنمەوە.
ژنەکەی هەڵی دایە ووتی : کابرا کەی دەخوێنیتەوە ، ئەی بۆ من نەمدیوە کە بخوێنیتەوە ؟
گیانەکەم کە ئێوە دەخەون من دەخوێنمە.
ژنەعەجولەکە لەوەڵامدا ووتی: پیاوەکە ئێمە کتێبمان نییە لەماڵەوە، چی دەخوێنیتەوە ؟
منیش بابەتەکەم گۆڕی بە وەرزشکردن ،خۆم وادەرخست کە گوێم لە گفتوگۆی پیاو ژنە جەربەزەکەی نییە .
منیش بابەتەکەم گۆڕی بە وەرزشکردن ،خۆم وادەرخست کە گوێم لە گفتوگۆی پیاو ژنە جەربەزەکەی نییە .
کارئەکتەری ناو چیرۆکەکەم ووتی منیش چاک وەرزش دەکەم . هەمووجارێک ١٠٠٠٠کم ڕادەکەم .
هەرگیز حەزم بە تەریق کردنەوەی خەڵک نەبووە ، نازانم بۆچی خەریک بوو بڵێم ، بە ورگتدا دیارە چەندێک ڕادەکەیت و هەڵبەزو دابەز دەکەیت .
کەباس دەهاتە سەر دەسەڵاتی کوردی، چاوێکی دەگێڕا گەر کەس لەدەورمان نەبوایە ئەوە دەیووت:
- دەسەڵاتی چی .بۆ ئابڕوویان بۆ کەسمان هێشتوە؟ بەڵام جارێک چەکلێکی ناو دەسەڵات هاتبوو سمیناری کردبوو، ئەو کارئەکتەرەی ناو چیرۆکەکەم هێندەی پیاهاڵدا بوو، کابرا ووتبووی بەڕاست ئێمە واین ... نەم زانیوە ؟
کۆمێدیای ئەم کابرایە لەوەدابوو هەرچیەکت باس بکردایە ، چیرۆکێکی بێلەزەتی دەکردە وەڵام ،
من کەم حەزم لە دیداری دەکرد، بگرە هەرجارێک لە دوریشيوە بمدیایە هەوڵم دەدا ڕێڕەوەکەم بگۆڕم ، بەڵام کە دەمدی کۆڵێک خەمبار دەبووم و دەمووت: بەس نییە ئەمە باوکم نەبوو....!
بەدڵ بە زەیم بەمنداڵەکانیا دەهاتەوە، چونکە هەستم دەکرد منداڵەکان گوناحن ئەم باوکە تێکشکاوە گۆشیان بکات .
بەهەرحاڵ لەم ڕۆژانەدا گیانی دەرچوو ، ئیتر هەموو بیرەوەرییەکانی لەگەڵ خۆیدا پێچایەوە ، دڵنیام سەد ساڵی تر ژیانی بکردایە هەر هیچی نەدەکرد، چونکە چیرۆکەکانی خەیاڵێک بوو کە خۆی دروستی دەکرد ، ئەم کابرایە نەفشەکەر بوو، نەفشە زان بوو، ڕاستی هیچ نەبوو، تەنها کەسێک بوو هەتامرد نەیتوانی خۆی بدۆزێتەوە ، چۆن وونببوو هەر وا مایەوە . دوواجار بۆم دەرکەوت مردن هیچ دژواریەکی تێدانییە ، بەڵام بێمانایە کە نەزانی چۆن بژی و دوایی بمری .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان


