شه‌ڕه‌فى كچانى كورد له‌نێوان سه‌دام وده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستاندا
22/09/2020, 0:13 (GMT+1)

دوێنێ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانى ( روداو) دا جارێكيتر چيرۆكى ئه‌و كچه ده ساڵانه‌م خوێنده‌وه كه به‌هه‌شت كه‌س ده‌ستدرێژى سێكسيان كردۆته سه‌رى له‌يه‌كێك لهگوندهكانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێردا !. ئه‌مه‌ش دووه‌م منداڵه له‌و ته‌مه‌نى پهپوولهييدا هه‌ر له‌هه‌ولێر ده‌ستدرێژى ده‌كرێته سه‌ر و كه‌سيش لێى به‌جواب نايه !.
ئێمه‌ى گه‌نجانى كورد كه به‌درێژايى 35 ساڵى ته‌مه‌نى رژێمى سه‌دام چه‌كمان كرده‌شان ودامانه شاخه‌كانه‌وه ، له‌دژى ئه‌وه نه‌بوو كه سه‌دام بيه‌وێ سامانى وڵاته‌كه‌مان ببات و بيخاته سه‌ر حيسابى خۆى له بانكه‌كانى ده‌ره‌وه‌دا . بۆ ئه‌وه‌ش نه‌بوو له‌به‌غدا ببين به شه‌ريكه حوكمى سه‌دام و جێگاكه‌ى پێ چۆڵبكهين . به‌ڵكو بۆ ئه‌وه چه‌كمان هه‌ڵگرت تا ديفاع لهشهڕهف و نامووسى خوشكان و دايكان و كچان و ژنه‌كانمان بكه‌ين نه‌بادا به‌عسى و شوفينييهكان رۆژێك له‌رۆژان خاكه‌كه‌مان داگييربكهن و تهعهدداى ناموسيان لێبكه‌ن . به‌ڵێ ، ئه‌مه يه‌كه‌م ئامانجى ئێمه‌ى گه‌نجانى شۆڕشگێر بوو ، نههێلين بێگانه شه‌ڕه‌فمان بشكێنێ . هه‌ر بۆيه‌ش به تفه‌نگه‌كانمان ئه‌وت ( چه‌كى شه‌ڕه‌ف ) سهركردهكانيشمان ئه‌مه‌يان كردبووه وێردى سهرزمانيان كه ديفاع لهشهڕهفى كورد ئه‌كه‌ن .
له‌مڕۆژانه‌دا له‌گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى سه‌دام له‌كاتى داداگاييكردنهكهيدا بينيم كاتێ ژنێك تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى دايه پاڵ پياوانى رژێمه‌كه‌ى گوايه تهعهدداى نامووسيان لهژنێكى كوردى ئه‌نفال كردووه . ئه‌و راپهڕينهى سه‌دام له‌ناو دادگاكه زۆر سه‌رنج راكێش بوو كه هه‌ستايه سه‌رپێ وتهقييهوه وه‌كو ئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌فى خۆى ئه‌تك كرابێ و به‌به‌رده‌م شاشه‌كانه‌وه هاوارى كرد " كێ له‌ژێر سايهى حوكمى سه‌دامدا جورئه‌تى ئه‌وه ئه‌كات تهعهدداى شه‌ڕه‌ف لهژنێكى عيراقى بكات " ؟؟؟!!!!!! .
( روداو ) چيرۆكى ئه‌م كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر ئه‌و كچه به‌سته‌زمانه‌دا هاتووه ، به‌شێوه‌يه‌ك ئه‌گێڕێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى باسى فليمێكى ميلودرامى خه‌مبارى ميسرى يا هيندى بكات ، كه زۆرداره‌كان ئهتكى شه‌ڕه‌فى ژنان ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش له كاتێكدايه هه‌موومان ئهزانين ( روداو) سه‌ر به كام ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م ههرێمهيه !.
نازانم چۆن ئه‌م چيرۆكه تراژيديايه و ئه‌وه‌ى پێشترى كچه‌كه‌ى كاك لوقمانيش ويژدانى هيچ يه‌ك له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى نه‌جووڵاند . له‌داواكارى گشتيهوه تا پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێميش . كه‌سيان به‌جواب نه‌هاتن له‌سه‌ر ئه‌م دوو تاوانه قێزهوننه كه ويژدانى هه‌مووه ئينسانێك ئه‌هه‌ژێنێ !.
هێشتا تاوانى ئاوه‌ها له‌دژى ئافره‌تانيش بكرێت ئاساييه ، ئه‌گه‌ر چى ئه‌ويش هه‌ر تاوانه ، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌ردوكيان مناڵن و له‌ته‌مه‌نى پهپوولهييدان . بۆيه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر يه‌ك تۆز ويژدانى هه‌بێ هه‌ر له‌به‌ر هيچ نا ، ته‌نها بۆ راگرتنى دڵى ههولێريهكان ، ههقوايه هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ى كه‌يسى ئه‌م دوو كچه ، به ريز له‌ده‌ورى قه‌ڵاى ههوڵيردا هه‌ڵبواسێ .. ئه‌ويش ، ئه‌گه‌ر ويژدانى هه‌بێ ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی




