<

ئەم فەیلەسوفە لای بۆتان تەحسینی میت و پاراستن کار دەکات

22/09/2025, 12:48 (GMT+1)
پلاتۆ (Plato) دەربارەی بڕیاری دادگایی سوکرات و ژار خواردنەکەی دەنووسێت: کە دوای ئەوەی دادگا بڕیار دەدات سوکرات بە دەستی خۆی ژار بخواتەوە، هاوڕێیەکی نزیکی، کە ناوی (کریتو) دەبێت،  پێشنیاری بۆ دەکات، تا رابکات، ئەسینا جێ بهێڵێت و بچێتە دورگەیەک لەوێ بژی.
سوکرات لە وەڵامدا دەڵێت: ژیانێک، کە بە درۆ  و ریایی دروستی بکەین،  ژیانێکی جوان نییە و مرۆڤ تێیدا  ئاسودە نابێت. ئەگەر ئێستا من ڕابکەم، ئەوا ئەو هەموو قسانەی، کە پێشتر وتوومە و  ئەو کردارانەی لەسەری رۆیشتووم، مانای وایە درۆم تێداکردووە، هەرچییەکیشم کردبێت و وتبێت بەتاڵ دەبنەوە. ئێمە لێرە دەژین ئەوە لە بچوکی خۆمانە، کە بە یاساکانی (ئەم وڵاتە) ڕازیی بووین، دەبوو لەسەرەتاوە بەرەو رووی ببوینایەتەوە  و پەسەندمان نەکردایە . ئێوەش کاتێک پێشنیارم بۆ دەکەن کە ڕابکەم، ئەو کارە راست نییە، نایاساییە و بەرپرسیارێتییەکانی من دەشکێنێت، کە من هەمیشە قسەم لەسەر ئەوە کردووە، بەوەی کە ڕاستی وتن لە کرداریشدا دەبێت جێبەجێ بکرێت. هەر بۆیە لێرە دەمێنمەوە و یاسا و بڕیارەکانی قبووڵ دەکەم.
سوکرات دڵنیابوو کە مەرگیش بێ مانا نییە و ڕاستگۆیی بەهای لە ژیان باشترە لە دوورەپەرێزیی و خۆپاراستن.

فاروق رەفیق بەردەوام بە سوکراتدا هەڵدەدات وەک ئەوەی خۆی شوێن پێی سوکراتی هەڵگرتبێت و ئەوەندە بە موڕاڵ و خاوەنی قسەی خۆی بووبێت، دەیەوێت وەک سوکرات کاروباری ژیانی خۆی و دەوروبەری هەڵسوڕێنێت، بۆیە ئێمەش پێی دەڵێین، چیدی ناوی سوکرات مەهێنە  و خۆت مەخەرە ریزی نەک سوکرات و پلاتۆ و هەر فەیلەسوفێکی کۆن و نوێوە، تۆ تەنانەت ناتوانیت ببیتە سێبەریشیان، چونکە تۆ کەسێکی درۆزن، زمانشڕ، جنێوفرۆش، پولەکیی و ترسنۆکیت، هەرچەندە لەوەو پێشیش هەر وەها بوویت بەڵام لەم دواییەدا راستیی کەسێتی خۆت دەرخست، بۆ 4 هەزار دۆلار بوی بە پیاوی خائینترین و پۆخڵترین  بنەماڵە کە ئەویش پارتیی و بارزانییە.  تۆ سەلماندت هیچت نەک لە سوکرات ناچێت،  بەڵکو تۆ پیاوێکی خاوەن هەلوێست نییت.
ئەم کابرایە، کە ناوەکەی لەسەر وەزنی (فیق)ــە هەندێک کەسی نەزان بە دکتۆر فاروووق  ناوی دەهێنن، خۆشی پێی خۆشە بسکەی سمێڵی دێت، لە راستییدا نە دکتۆرای هەیە و نە هیچ، خۆشی ئەوە  دەزانێت بۆیە چەند کتێبێکی هەیە و لە نووسینەکانییدا ناوێرێت ناوی دکتۆر بخاتە پێش ناوەکەی خۆی. ماوەیەک چووە کەنەدا و شتێکی خوێند، بەڵام دکتۆرای نەهێنا،  لەسەر یارمەتی و پارەی سواڵانەی ماڵی سۆسیالی ئەو وڵاتە دەژیا، وەک کەسە نزیکەکانی خۆی لە کەنەدا لێی دەگێڕنەوە، بەگاڵتەوە رۆژێکیان چەقۆیەکی دەرهێنابوو، کەمێک دەستی خۆی بریندار و خوێناوی کردبوو، وتووبوی خۆم دەکوژم، ئەم ژیانە هیچی بۆ من تێدا نییە تا تێیدا بژیم. سەردەمەێکیش هەر لەو کەنەدایە بەرگری و پاڵپشتی ئیسلامە سەلەفییەکانی دەکرد، بە گژ دار و بەرددا دەچوو، دوایی هەر زوو وازی هێنا، چونکە کەڵکەڵەی گەڕانەوەی بۆ کوردستان کەوتبووە سەر، وای لێکرد ئەمجارە دەبێت خۆی بە پارتێکەوە هەڵبواسێت، کە گەڕاشەوە بۆ سلێمانی لە هەموو کەناڵەکانی یەکێتیی چاوپێکەوتن و قسەی زلی دەکرد، بە شان و باڵی یەکێتییدا هەڵی دەدا و دەچوو بە گژ پارتییدا ، دوای ئەوە لە کەناڵەکانی پارتیی دیدار و چاوپێکەوتنی دەکرد، هێرشی کردە سەر ئیسلامییەکان. دوای دروستبوونی گۆڕان، چووە کەناڵەکەیان،  لە نەوشیروان نەوشیروانی تر بوو، لەوێشەوە  دژی پارتی و یەکێتیی قسەی پێدەگوتن. دوایی لە 17ی شوباتدا بوو بە ئۆپزیسیۆن و بە دەمی کەفاوییەوە  قسەی بە هەموو حیزبەکان دەگوت، هانی خەڵکی دەدا، کە هێرش بکەنە سەر بارەگا و دامودەزگاکانی ئەمجارە چوو لە یاریگای سلێمانی لە پاڵ شاسواردا  قسەی بە دار و بەردی پارتیی و یەکێتیی ئەدا، کاتێکیش هیچی بەدەستەوە نەما، حیزبەکان متمانەیان لێسەندەوە، ئامادەنەبوون کارێکی بدەنێ، بۆ خۆی لەسەر گیرفانی ئەم و ئەو دەژیا، لە هەر شوێنێک جزەی گۆشت بهاتایە خواردنەوەی لێبوایە ئەو لەوێ حازر بوو، دەچوو لەگەڵیاندا بۆ سەیران و خواردنەوە. هاوڕێکانی هەموو ناسیان، کە کابرایەکی چەند هەوانتەچیی و پولەکی و مشەخۆرە، وردە  وردە  دەستیان لێی کێشایەوە و لێی دورکەوتنەوە، کەمتر لە جاران ئەگەر دانیشتنێکیان هەبووایە بانگیان نەدەکرد، لێیان دەشاردەوە. هەموو ئەرکی ماڵ و منداڵەکانی هەیە کەوتبوو بەسەر خێزانەکەیدا، هاوسەرەکەی کاری دەکرد، ئەمیش قسەی زلی دەکرد، تا وای لێهێهات خێزناکەی لێی جیابووەوە و گەڕایەوە بۆ کەنەدا، فاروقی لە سلێمانی جێ هێشت.
ئەم فاروقە هەرچی کەناڵی تەلەفیزیۆن راگەیاندن نەماوە سەری پێدا نەکردبێت، هەرچی حیزب نەماوە لە دوور و لە نزیک تاقی نەکردبێتەوە. کاتێک خێزانەکەی لێی جیابووەوە، ئیتر دەستێکی کەوتە ئەملا و دەستەکەی دیکەی ئەولا، بۆیە بای دایەوە باشترین شوێن، کە پارووی چەوری تێدابێت و خۆی تێدا بگەوزێنێت، هەولێر و باخەڵی پارتیی بوو... ئەوانیش مەرجیان بۆی دانا، مەرجەکە بۆ ئەم زۆر ئاسان بوو، ئاسان بۆ کەسێک کە دەستبەردانی رەوشت و موڕاڵ و کەسایەتیی خۆی ببێت. ئەویش ئەوەبوو، کە دەبێت هێرش بکاتە سەر کوردستانپۆست و جنێو و قسەی ناشرین بە بەرپرسەکەی بدات، چونکە گومانیان هەبوو،  لە ژێرەوە پەیوەندیی بە کوردستانپۆستەوە هەبێت، بۆ ئەمە داوایان لێکرد بە دەنگی تۆمارکراو بینێرێت. هەر کاتێک ئەمەی کرد، ئەوا دەتوانێت ماڵ بگوێزێتەوە و بچێتە هەولیر و کارێکی پێدەدەن. فاروق رەفیق ئەوەی داوای لێکرابوو، هەمووی بە زیاندەوە جێبەجێ کرد، مانگێکی نەبرد، لقی چواری پارتیی و دەزگای پاراستن لای خۆیان دایانا و لە هەولێر لەپاڵ شوقەی لەشفرۆشەکاندا شوقەیەکیان پێی دا، مانگی 4 هەزار دۆلاریان بۆ بڕییەوە.
هێشتا فلیمی ئەم فەلە فەیلەسوفە، تەواو نەبووە، هەموو رۆژێک بەردەوام دەچێتە بەر قەپانەکە و خۆی دەکێشێت، تا دێت کێشی کۆمەڵایەتیی سووکتر دەبێت.
لە دوایین هەواڵدا کە وەک دەردەکەوێت، ئیستا فاروق رەفیق لە دامەزراوەی (کوردستان گڵکەند) کار دەکات لای بۆتان تەحسینی پاراستن.  سەبارەت بەم دامەزراوەیە دەتوانن کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکەن، زانیاری لەسەر وەربگرن:
گلكەند بڵاوكراوەیەكی گشتییە بە زمانی كوردی دەردەچێت، بنکەکەی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراقە.
ئارەزووی ڕووماڵکردنی سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری، مێژوو و بابەت و ڕووداوەکانی دیکەی هەیە، دامەزراوەی كوردستان كرۆنیكڵ دەریدەكات .
خاوەن ئیمتیاز: دامەزراوەی کوردستان کرۆنیکڵ
سەرنووسەر: رێبەند سەعدوڵا
دەستەی نووسەران: نازم دڵبەند، هەژار مەجید

 ئەوەی بۆتان تەحسینیش ناناسێت، تەنیا ئەوەندە لەسەری دەڵێم، کە ئەم بۆتانە لە دەزگای پاراستنە و بەرپرسێکی دیاری ئەو دەزگایەیە، دامەزرێنەری باس نیوزە.  کار لەگەڵ میتی تورکدا دەکات. ئینجا خۆتان لەو وێنەیەی خوارەوەدا پەیوەندیی بۆتان تەحسین و فاروق رەفیق لێک بدەنەوە بزانن ئاستی پەیوەندییەکەیان گەیشتۆتە کوێ، لەو وێنانە وردببنەرەوە بزانن شوێن و مەکانەی (فاروق رەفیق)  لای ئەمانە لە کوێدایە!؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان