<

قوباد تاڵەبانی لەسەر لەشفرۆشێک کادرەکانی خۆی فەسڵ دەکات

13/02/2026, 17:39 (GMT+1)
ئێمە هاوڵاتی هەرێمێکین کە یەکێتی و قوباد تاڵەبانی لەسەر لەشفرۆشێک کادرەکانی خۆی فەسڵ دەکات 
لەسەردەمی حکومەتی بەعس کەسێک حکومی سێدارە ئەدرێت لەسەر کوردایەتی ، کەس و کارەکەی زۆر هەوڵ ئەدەن بەرتیل و واستەی دنیا دەکەن تەنها بۆ ئەوەی کوڕەکەیان لە پەتی سێدارە بهێننە خوار یاخوود لانی کەم حوکمەکەی کەم بکەنەوە لە سێدارەوە بۆ زیندانی هەتا هەتایی ، بەڵام هەموو هەوڵەکان بێ سوود دەبێت تا ڕۆژێک کەسێک بە کەس و کاری پێشمەرگەکە دەڵێت کەسێک هەیە تەنها ئەو دەتوانێت کوڕەکەتان بهێنێتە خوار لە پەتی سێدارە ، ئەو کەسەش سەماکارێکی لەشفرۆشە لە نادیەکی شەوانەی بەغداد کار دەکات ، تەنها ئەو دەتوانێت کوڕەکەتان ڕزگار بکات . 
کەس و کاری پێشمەرگەکەش بە هەڵەداوان هەرچۆنێک بێت خۆیان دەگەیەننە ئەم لەشفرۆشە و دۆخی خۆیانی پێ دەڵێن کە کوڕەکەیان وای لێهاتووە ، لەشفرۆشەکەش دەڵێت ٤ ڕۆژی تر چاوەڕوانی تەلەفونی من بن ، بچنە فڵان شوێن و لەوێ کوڕەکەتان وەرگرنەوە کەس و کاری پێشمەرگەکەش دەڵێن ئەوە تۆ باسی چی دەکەیت کوڕەکەمان حوکمی لەسێدارەدانی هەیە ئەوە خەونە گەر شتێکت لە دەست دێت تەنها حوکمەکەی لە سێدارەور بگۆڕن بۆ زیندان ، بەڵام ئەوەی لە بیرکردنەوەی هیچ کەسێکدا نەبوو هاتە دی ٤ ڕۆژ دواتر تەلەفونێک دێت بۆ هۆتێلێک لە بەتاوین کە ناوچەیەکە لە بەغداد و هۆتێل گەلێکی لێیە و تیایدا گەشتیاران کاتێک لە سلێمانی یاخوود ناوچەکانی تر دەچن بۆ بەغداد لەوێ لە هۆتێلێک دەمێننەوە ، کە کەس و کاری پێشمەرگەکەی تیادا دەمانەوە و بیسترا کە لەشفرۆشەکەیە ووتی پێم نەگوتن کوڕەکەتان وەردەگرنەوە بچن بۆ فیسار شوێن و کوڕەکەتان ببەنەوە ، دەرکەوت لەشفرۆشێک دەسەڵاتی لە دادوەر و دەسەڵاتتداران گەورەتر بوو پێشمەرگەکە نەک لە سێدارە نەدرا بەڵکو ئازادیش کرا ، جا میران بەکریش ئێستا لەهەمان دۆخدایە چەندین ساڵ خزمەتی بە حزبێک کردوە لەبەر ئەوەی ڕاستیەکانی درکاند کە لەشفرۆشێک سیخوڕە و زەرعکراوە لە ناو یەکێتیدا و وەک دڵسۆزی بۆ حزبەکەی ڕاستیەکانی گووت بەڵام ئەو حزبە و سەرکردایەتیە شەڕواڵپیسەکانی لەبری پاداشت و دەستخۆشی لەسەر قسەی لەشفرۆشێک بەڵتەجیەکانی یەکێتی لێیاندا و سووکایەتیان پێکرد و ئێستاش هەر بە قسەی ئەو لەشفرۆشە لە کارەکەی فەسڵ کرا 
بۆیە ئێمە هاوڵاتی هەرێمێکین کە لەشفرۆشەکان دەستیان لە دادوەر و بە ناو پارێزەرانی یاسا زیاتر دەڕوات و بە سەرجێییەک خەڵک لە سێدارە دەدەن و بە سەرجێییەک خەڵک لە سێدارە دەهێننە خوارەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست