ئاگاداریەكی گرنگ بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی
13/03/2026, 13:29 (GMT+1)

لە خەمخۆری و پەرۆشیمەوە بۆ هاوڵاتیانی نیشتەجێی شاری سلێمانی و دەوروبەری، لە مەترسییەك ئاگادارتان ئەكەینەوە.
چەند ساڵێكە لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبون لە شاری سلێمانی بەهەموو شێوەیەك مۆڵەتەكەی ڕەت ئەكرایەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی سلێمانی، چونكە ئەو پرۆژەیە زیانی زۆر بەئاوی سەرچنار ئەگەیەنێ كە سەرچاوەی سەرەكی دانیشتوانی شارەكەیە، لەلایەكی ترەوە بەگوێرەی شارەزایانی جیۆلۆجی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان پێكهاتەی زەویی شوێنی پرۆژەكە بۆ هیچ بینایەك شیاو نیە چونكە بەهۆی بەنداوی چەقچەق و خەزانەی ئاوی سەرچنارەوە، مەترسی ڕۆچوون و ڕووخانی زۆرە بەڵام بەداخەوە بەهۆی فشاری چەند كەسێكی باڵادەستی ناوحكومەت، بەبێ ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیەكە پرۆژەكە دەستی پێكرد بەناوی سەرچنار سیتی.
دڵنیاتان ئەكەینەوە كە ئەم پرۆژەیە زیانی زۆر بەئاوی سەرچنار ئەگەیەنێ و لە ئایندەدا شوقەكان بەهۆی ڕۆچونی زەویەوە هەموو دانیشتوانەكەی توشی كارەساتێكی گەورە ئەكاتەوە.
داوا لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری جەماوەری ئەكەین كە لە فشاری بەرپرسان نەترسن و گەلەكەمان لەمەترسیەكان ئاگادار بكەنەوە.
ئەندازیارێكی بەرێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




