یەکتر... سڕینەوە ....!
18/05/2026, 1:13 (GMT+1)

هەموو لاپەرەکانی مێژووی یادەوەرییەکانی کورد:(ناکۆکی، یەکتر قبوڵ نەکردن، دژایەتی یەکتریی و سڕینەوەی یەکتری) بووە .
(عوسمانی و سەفەویی)
لە دوای جەنگی چاڵذێرانی ١٥١٤ی نێوان دەوڵەتی( سەفەوی فارسی ئیسلامی شیعە) ودەوڵەتی (عوسمانی تورکی ئیسلامی سونی) ، جوگرافیای کوردستانیان کرد بە دووبەشەوە ، سەرۆکی میرنشینەکانی کورد بوون بە سێبەری یەكێ لەو داگیرکەرانە ، شەڕی کوشتنی یەکتریان کردووە.
(سینارۆی لۆزان )
دوای وەستانی جەنگی یەکەمی جیهان ، بەریتانیا لە ٢٧/١٢/ ١٩٢٠ یەکەم حکومەتی نیشتمانی یان لە عێراق دروست کرد، بەریتانیا و (فەرەنساو و کەمال ئەتاتورک ) ی سەرۆکی دەوڵەتی تورکیای نوێ ، لە ٢٤ی ٧ی ١٩٢٣، ناوەرۆکی پەیمان نامەی سیڤەری یەکەمی (١٠ی ئابی ١٩٢٠)، مافی چارەنووسی کوردیان، لە بەڵێن نامە نێودەوڵەتی یەکە دا سڕییەوە .
لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥ ، لە سیناریۆیەک دا باشووری کوردستان یان لکاند بە دەوڵەتی عێراقی نوێ ، سنووری عێراق و تورکیا یان ، دیاری کرد، زلهیزەکان ، کورد یان لە( باکوورو رۆژئاواو باشوورو رۆژهەڵاتی کوردساتان ) ، رووبەروویی کۆمەڵکوژیی کردەوە.
( جەلالی و مەلایی)
دوای ئەوەی گفتوگۆکانی نێوان( باڵی مەلایی و جەڵالی ) نەگەیشتە ئەنجام ، لە ١٣ی تەمووزی ١٩٦٤ باڵی مەلایی و باڵی جەلالی ، پەنایان بردە بەر چەک و توندوتیژیی ، شەڕی براکان یان بەرپاکرد، باڵی جەلالی روویان کردە هەمەدان ی ئێران ، دوای گەڕانەوەیان بۆ پێک هێنان ، نەگەیشتنەوە ،ئەنجام ، شەڕی کورد کوشتنیان بەرپاکرکردەوە باڵی ( بارزانی سێبەری تاران )و باڵی( جەلالی سێبەری بەغداد ) بوو ، ئەو دوو دەوڵەتە ، بە سینارۆکانیان جەلالی و مەلایی یان بۆ دژایەتی یەکتریی دەدا بە یەکداو لە یەکتریان کوشت .
(هەرەس و ئاشبەتاڵ )
داوای بەیانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠و باڵی ئاشتی و ئارامی بۆ ماوەی ٤ساڵ ، دەوڵەتی عێراق ناوەرۆکی بەیان نامەی ئازاری جێ بەجی نەکرد ، شەڕ بۆ ماوەی ساڵێک هەڵگیرسایەوە ، لە سیناریۆی رێکەوتن نامەی جەزائیری نیوان( محەمەد رەزا ) شای پەهلەوی ئێران و( سەدام حسین )ی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، بە هەماهەنگی( هواری بۆمەدیەن) ی سەرۆکی جەزائیر،شۆڕشی ئەیلوول هەرەسی هێناو ئاش بەتاڵ کرا.
(یەکێتی و پارتی )
دوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ و قیادە موقەتەو گوڵان ن ، گرێ ی سایکۆلۆجی جەلالی مەلای جارێکی تر لای (پارتی و یەکێتی)، سەری هەڵدایەوە، لەشاخ لە یەکتریان کوشت.
(پەلەرمان و حکومەت)
دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،
کورد، بە هەموو بۆچونە جیا جیاکانەوە ، دڵی بە پەلەمان و حکومەتی هەرێم ی کوردستان خۆش بوو ،هیج کوردێک نایەوێت ، بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەرانی نیشتمان .
لە مانگی ئایاری ١٩٩٤ شەڕی پارتی و یەکێتی لە سەر کێشەیەکی بچوک ی دوکان و زەوی زار بەرپابوو ، پەرلەمان حکومەتییان کرد بە دووبەشی ( سەوزی سلێمانی و زەردی هەولێر)، لە یەکتریان کوشت .
( ئاشتی)
لە ئەیلوولی ١٩٩٧ ی سەرۆکی یەکیتی و پارتی ، بە سەرپەرشتی (مادلین ئۆلبرایت )ی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ،ئاشت بوونەوە ، رێکەوتنی ئاشتی اشنتۆن یان ئمزاکرد ، پەلەمان و حکومەتیان لکاندووە بە بەیەک .
ئەنجام :
* لە ٥ ی ئایاری ١٩٩٢- ٢٠٢٦ .، پەرلەمان و حکومەتیەی هەرێم ی کوردستان ، خەون و هیوای هەموو کورد بوو، بەڵام نەیان توانیوە نوێنەری تاکی کوردو مافی هاوڵاتی بن .
* پەرلەمان وحکومەتی هەرێم بە هۆی چەند یاسا ناسێکی ئینتیهازی هەموو بڕگەکانی دەستوورو یاساکانیان ، دوورلە مافی هاوڵاتی و تاکی کورد ، لە پێناوی بەرژەوەندی عەقڵی تۆتالیتاریی دەسەلاتدارانی حزبەکان و حکومەت وەک ئەمری واقع سەپاندویانە .
* بەپلان وبەرنامە و نەخشەی داڕێژراو ، هەموو خزمەت گوزارییە گشتیەکانی تاکی کوردیان لە بواری بژێوی ژیانی ئابووری و تەندروستی وکەرتە کشتییەکان ، کردوە بە کەرتی تایبەتی و ژیانیان کردوە بە دۆزەخ.
* دورلە دەستوورو یاسا ، دەستیان بەسەر نەوت و سامان و داهاتی نیشتمان ، موچەی هاوڵاتیان دا گرتووە ، بە ناوی سیناریۆی (پاشەکەوت) ،موچەوە ، قوتی هاوڵاتیان ، دەبەن بۆ خۆیان.
*ئەرکی هەموو سەرۆک عەشرەتەکانی کوردە ، ناکۆکی و یەکتریی سڕینەوە ی حزبەکان دووبارە نەکەنەوە ، پەنا نەبەنە بەر توندو تیژیی و زەبرو زەنگ و چەک وکوشتن و بڕین ,لە مەزیاتر هەڵەکان چەند بارە و برینەکا،ن قوڵتر نەکەنەوە .
* هەموو بیرو بۆچونە جیاجیان یەکتریی قبوڵ بکەین ، رێزوخۆشەویستی ببەخشین بە یەکتریی ، کاریگەرەکانی رەشەبای ژەهرو ئەنفال و شەڕی کورد کوشتن بسڕینەوە..
بە رۆحی لێبوردەیی و یەکتر قبوڵ کردن ،پێشوازی لە راو بۆجونە جیاوازییەکان بکەین ، بوار نەدەن ، جارێکی تر خوێن برژێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

