دەربارەی ئۆجالان
19/02/2026, 12:42 (GMT+1)
تۆمەت و گومانکردن جێی ڕاستی ناگرێتەوە. هەندێک بەناوی ڕەخنە ودڵسۆزی و بەناوی لۆژیکەوە ،گومان دەهۆننەوە،یەکێک لەوانەش کاک کمال جمال موختارە،کە من پێموایە ئاساییە زۆریش ڕەخنە لەتیۆرو تێزەکانی ئۆجالان بگریت،بەڵام گومان خستنە سەربیرکردنەوەی ئۆجالان و کەسێتی شتێکیترە دەچێتە چوارچێوەی شەڕی تایبەت،بەڵێ شەڕی تایبەت.
ئۆجالان وەک هەر بیرمەندێک لەسەرەتاوە،ئەو بیرۆکانەی پێکەوەژیان و ئاشتی و برایەتی وهتد هەبوون.دواتر توانیویەتی بیرۆکەکانی تێۆریزە بکات لەزینداندا.مەبەستم ئەوەیە دەڵێن لەزیندان تەسلیم بوە،یان مێشکی شۆراوەتەوە،یان خەڵەفاوە ،یان هتد بەڵام ئۆجالان لەتەمەنی 44ساڵیدا و لەوپەڕی بەهێزیدا و ئەوکاتەی لەزینداندا نەبوە ئەم تێڕوانینانەی هەبووە. لێرەدا مەسەلەی گومان فرۆشتن بەناوی زانیاری و شت جێی پێکەنینە. یانگوایە میت کتێبیان داونێ بیانخوێنێتەوە تا دەست لە دەوڵەت هەڵگرێ کە ئۆجالان نەدەوڵەت و نەمافی کلتوری سواڵ نەکردوە،پێش زیندان! لێرەدا پرسەکە ئەوەیە بۆچی شتی ناڕاست و گومان دروستدەکەن بۆچی نایناسن! وەک دەڵێ دوژمنەکانم هیچیان وەک خۆم مەردانە شەڕم لەگەڵ ناکەن.
ئەوەش بۆچونەکانی پێش زیندان و ئەوکاتەی ئازاد بو. بۆیە قسەی بێمانا ئەوەیە بڵێن دابڕاوە، گۆشەگیرە،ئاگای لەدنیا نیەو ئەو قسە بێبنەمایانە.....
ئۆجالان ئاوایگوت
من مرۆڤێکی نەتەوە پەرست نیم،کاتێک لەپێناو کورد خەبات دەکەم،لەبەر ئەوەیە کورد لەگەلانیتر زیاتر دەچەوسێتەوە.منیش پابەندی خەباتی سەرکوتکراوانم.
ئێمە گرێی دەوڵەتی کوردیمان نییە.
من بەهەندێ دڕوشم لەخشتە نابرێم ،وەک خۆزگە خاوەن دەوڵەت بوینایە. دەوڵەت هەموشتێکە،،کەخەڵکیتر دەیڵێن،. من چەند بەهایەکم هەن لەدەوڵەت باڵاترن.،من بەدوای پێکهاتەی لە دەوڵەت جوانتر دەگەڕێم.
دەوڵەت بەم شێوەیەی هەیە هیچ لایەنێکی تێدانیە پێویست بەگەورەکردن بکات.
من ئارەزوی ژیانێکی ڕۆشن وهاوبەش دەکەم لەگەڵ گەلی تورک. هەرلەسەرەتاشەوە ئەوەمان سەلماند،والەتورک بون دەکەین ،بۆڕاستینەی خۆیان بگەڕێنەوە. کەمال پیرو حەقی قەرار یەک لاس و ئەویدی چەرکەس بون،لەپێناو ئەم تێکۆشانە گیانیان بەخشی.
پەکەکە واتاو شێوەی ئەوتورکە دیاری دەکات،کە دەبێ لەگەڵمان ببێتە براودۆست
ئەوتورکەی دوچاری گرێی خۆبەزلزانین بوە، ئەگەرتوانی ئەوگرێیە تێپەڕێنێت و لەپێوانەی مرۆڤدۆستانە نزیکبۆوە وبیری لەیەکسانی کردەوە قسەی وانەکات بۆنی زاڵبونی لێبێ ئێمە پێشوازی لەوتورکە دەکەین.
جیاوازی نەتەوەو ڕەگەز وئاین ومەزهەب لای من بونی نییە.
هەیە دەڵێ نیشتیمانپەروەرێکی گەورەیە،هەیە دەڵێ ئاینییە،هەندێک دەڵێن نەیتوانیوە لەتێڕوانینێ چینایەتی ڕزگاربێت
ئەمانە کەسانێکن ناتوانن لەقاڵبەکانی خۆیان ڕزگارببن، لە تێڕوانینی تەسکی خۆیانەوە قسەدەکە،مرۆگەلێکن پارچە پارچە بوون،من مرۆڤم خەبات بۆمرۆڤایەتی دەکەم.
لەوانەیە کەسانێک بڵێن ئاپۆکێیە بەناوی مرۆڤ دەجوڵێتەوە،بەڵام من مرۆڤم بۆ بەناوی مرۆڤ نەجوڵێمەوە!
گەلانی ناوچەکەش وەک کورد ن،حاڵیان باشترنییە، گەلیتورکیش ڕۆژبەڕۆژ دەبێتە مێگەلە مەڕ ،بۆیە خەباتی ئێمە خەباتی نەتەوە پەرستی تەسک نییە.
----------------------کۆمێنتی فەیسبوک---------------------
هیوا کەریم ئەمین
مامۆستا، بە تەواوەتی گەیشتومەتە ئەو باوەڕییەی کە کورد بەگشتی کەسایەتییەکی نەرجسییان هەیە، بەداخەوە لەم خسڵەتەشدا بەشی شێر بەر کوردی زاراوە سۆرانی و لەناو سۆرانییەکانیشدا زۆرتر بەر باشوری کەوتووە، هەڵبەتە ئەم خسڵەتە ڕاستەوخۆ گاریگەری نەرێنی ئیسلامی لەسەر بەڵام بە شاردراوەیی، لاموایە بزوتنەوەی ئازادی و ئۆجالان گەورەترین کارێ کە دەیکەن ئەوەیە کە حسابی هیچ بۆ سەرنج و لێدوانی هیچ کەسێ ناکەن و ئەوان، هەروەک جەرەناڵ فەرمووی کەموکووڕیی هەبووە و ڕەخنە لەو کەموکوڕییانە دەگرین هەوڵ بۆ باشتر کرسنیان دەدەین، باشترتن وەڵامەوە بۆ هەموو ئەوانەی لەبەرگی کوردایەتیدا خزمەتکاری شەڕی تایبەتن و بێئاگا خیقنەت دەکەن.
Mahmood Abdulla
هیوا کەریم ئەمین دەستخۆش هەڤاڵم ،کێشە ئەوەیە وەک حیزبی کلاسیک سەیری پەکەکە دەکەن،ئەوان ناتوانن لە مۆدێل و لەوچوارچێوەی زانستی سیاسی مۆدێرن بۆحیزب هەیەتی شتیتر ببینن.لەکاتێک دا پێش زیندان ئاپۆ دەڵێ پەکەکە بەرەو ئەو ە دەچێ حیزب نەمێنێت. پەکەکە جوگرافیاو و مێژو،یادەوەری شوان و لوتکەی چیاو ئەستێرەی ئاسمانە. ئینجا برادەرانی ڕەخنەگر دێن ئەڵێن حیزبێک ی تۆتالیتارە لەکاتێکدا پەکەکە لەدەرەوەی مۆدێلی دەوڵەتیش بیردەکاتەوە، سیستەمێکی خۆبەڕێوەبردنی کۆمەڵگایە،بەڵام وەک ئۆجالان دەڵێت:پکک ئەزبەرەکانیان تێکدەدات،هەربۆیە ئەوانەی مۆدێرنیتەیان لێبۆتە ئاینێک و شێوەی زهنیانی کردۆتا بەرد،وەک ئەوەیە ئاینەکەیان بگۆڕن کە هەڵس وکەوتی پەکەکە دەبینن.
Mohammad Ahmadpour
دەست خۆش هەڤاڵ محمود جمعیک هەن شەو رۆژ خریکی رەخنە گرتنن با تاکو دەتوانن رەخنە بگرن بەڵام هیندیەک شت دەنوسن وەک خۆت ئاماژەت پی کردوە ئوجالان ئیستاش فیلەسوفیکی بەهێزە و هیچ کات میت یا ئەوانیتر ناتوانن کاریک بکەن کە تەسلیم ئەوان بێت ئەوش لە کتیبەکانی دەرکەوتوە کە ئەو کتیبانە نیشانەی ئەویە کە لە جاران بەهێزترە و رێبەر ئاپۆ زیندانیکی سادە نییە چاو لی بکەن کاتی گەلەمەی نیودەوڵەتی بیل کلنتون چو بۆ تورکیە لە پەرلەمانی تورکیە باسی کێشەی کوردی کرد تاکو ئەوکات کەس نەویرابوو باسی کورد بکات هەروها پیانی گوت دەبی حکمی ئئیعدام هەڵوشینن دەنا تورک ریبەر ئاپۆیان بە ئیعدام مەحکوم کردبوو پاشان کردیانە بە زیندانی ئەبەد مافی مروڤی ئەوروپا چاودیری دەکات بەڵام ماوەی ئەو بیست وحەوت ساڵە لە زینداندایە سەدان کتیبی خویندۆتەوە چەندین کتیبی نوسیون ئەو کتیبانە وەک ئەوە وایە کە ئازادبی بە ئازادی کتیبەکانی نوسیبی بەڵام هیندیەک هەن پیرەوی جەمال نەبەز و پاسوکن وەک ناسیونالیزم بیر دەکەنەوە بەڵام لە ماەەی ٣٥ سالە تاکو ئیستا دە نەفەریان نەتوانیوە وەک خۆیان پەروردە بکەن
Mahmood Abdulla
Mohammad Ahmadpour سوپاس بۆسەرنجەکەت،بەڵێ ناحەقی دەکەن لێی تێناگەن،تەنانەت نازانن چۆن کتێب دەخوێنێتەوە،وادەزانن هەموو شتێک بەدەست میتە چبخوێنێتەوەیان نا، ئۆجالان پێش زیندان چی گوتوە ئێستاش هەر ئەوە دەڵێت. ئەوانەی ڕەخنەی دەکەن نایناسن،کەبیناسن دیارە چەواشەکاری دەکەن.ئەوە گرنگە بیرۆکەکانی پێش زیندان بزاندرێن،بۆئەوەی خەڵک نەکەوێتە ناو ئەو چەواشەکردنە گوایە میت بەکاری دێنێت.بەڵام کەسێک ئۆجالانی پێش زیندان بناسێ دەزانێت،چەواشەکاری دەکەن،دژی ئۆجالان. بۆیە لەجیاتی تۆمەت و گومان،با ڕەخنە بگرن.بەڵام تۆمەت و گومانکڕدن بێ بنەما ڕەخنە نییە...ئۆجالان دژی سیستەمی دەوڵەت نەتەوەیە ئیتر پێش زیندانیش ئەوەی سەلماندوە و دەستبەرداری هیچ شتێک نەبووە،تەنیا پەرەی زە تێزەکانیداوەو شیکاری قوڵتریکردوە لەزیندان
هەواڵی تر
هەواڵی بەناوبانگ










