كێشەی كورد لە كوێی كۆڕبەندی نێودەوڵەتی میونشندا بوو لەئەڵمانیا ؟

04/03/2026, 2:01 (GMT+1)
هەرچەندە ڕوداوەكانی ئەم دوایەی ڕۆژئاوای كوردستان زۆر بە ئازارو ناخ هەژێن بوون بۆ هەموو كوردێكی دڵسوز ،بەلام خۆشبەختانە دوو موژدەی زۆرخۆشیشی بەدوادا هات. یەكەم ئەم ڕوداوە چەند ناخۆش بوو ، بەڵام یەكبونی هەموو كوردی بەشەكانی كوردستای گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا. میللەتی كورد بۆ دوژمنانی دەرخست كە كوردان لە هەر بەشێكی كوردستاندابن یەكگرتون و لە كاتی تەنگانەو لێقەوماندا یەكتری بەتەنها جێ ناھێڵن . كەواتە ئێمەی كورد سەلماندمان ئەوەندەی كورد بون كۆمان دەكاتەوە ، نیوەی ئەوە حیزب و ئایدۆلۆجیاو دین كۆمان ناكاتەوە.  ئەوەی ئێستا لە كوردستان دەگوزەرێت ڕیك وەكو كاتی كۆنگرەی سیڤەرو لۆزان وایە .  ئەو هاوكاریە مادی و مەعنەویانەی پێشكەش بە كوردانی ڕۆژئاوا كران لە كاتی لێقەومانەكە میللەتی كورد بونی خۆی سەلماند . 
كۆربەندی ساڵانەی نێودەوڵەتی میونشن لە ئەڵمانیا كە سالانە دەبەسترێت و زوربەی بەرپرسان و سیاسەت مەدارانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن و كێشەو گرفەتاكانی جیهانی تێدا شەن و كەو دەكرێت و دەخرێنە بەر باس و لێكۆڵینەوە ،ئەمساڵ بوو بە میهرەجانێكی خۆشی بۆ گەلی كورد . باسی كێشەكانی گەلی كورد لە هەمووكوردستانی گەورەو ڕۆژ ئاوا بە تایبەتی بوو بە چەقی باسەكانی ناو كۆنگرەكەو پانتاییەكی فراوانی داگیر كرد . بانگ هێشتی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد وەكو نوێنەركوردانی سوریا بۆ ئەوكۆڕبەندە گرینگی و تایبەت مەندی لەڕادە بەری هەبوو. ئەگەر تا دوێنی ئەوان وەكو دوو سەركردەی سەربازی بە ئەزمون ناسرابن  ، ئەمڕو وەكو دوو دیبلۆماسو سەركردەی سیاسی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی  دەناسرێن . ئەم دوو سەركردەیە زۆر بەگەرمی لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاو لینس گراهام كۆنگرێس مانی حیزبی حمهوری ئەمەریكاو سەرۆكی فەڕەنساو وەڤدی بەریتانیاو ئەڵمانیاو ئیتالیاو زوربەی وڵاتانی بەشداربوو ، پێشوازیان لێكراو پشتیوانیان بۆ دوو پات كردنەوە .هەموو ئەوانە كوردانی ڕۆژ ئاوایان وەكو پالەوان ناودەبردو خۆیان بە قەرزداری ئەوان دەزانی لەشەڕی داعشدا .لە هەموی گرنگتر ئەوە بوو كە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا وتی : لەبەر كێشەی كوردەكان و دیمەشق كاتمان نەبوو باسی كێشەی ئۆكرانیاو ڕوسیا بكەین . ئەوە مانای ئەوەیە  ئەمەریكا حساب بۆ كورد دەكات و كورد لە ئایندەدا  دەبێتە بەشێك لەو هاوكێشە گرنگانەی لە ڕۆهەڵاتی ناوین ڕودەدەن .
 كۆنگریس مانەكانی ئەمەریكاو هەندێك لە سیاسیە كانیتربە فەڕمی دەعوەتی  مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەدیان بۆ ئەمەریكا كرد .  پەڕلەمانی پورتوگال بە فەڕمی داوای لە حكومەتی وڵاتكەی كرد  پشتیوانی كورد بكەن . بە گشتی گرینگی دان بە نوێنەرانی كوردانی ڕۆژ ئاوای كوردستان بەو گەرمو گوڕیەوە لە لایەن بەشدار بوانی كۆڕ بەندەكە توركیاو سوریا زۆر سەغڵەت كرد . بەرپرسێكی توركیا بە ئاشكراو بێ پەردە دەڵێت : ئێمە بەرامبەر بە كوردانی ڕۆژئاوا دۆڕاین و دەبی  وەكو ئەمری واقیع مامەلەیان لەگەڵ بكەین .ئەمە گەورترین سەركەوتن و دەسكەوتی گەلی كوردە لە كۆنفڕاسی میونشن .
جگە لە بەشداری كردنی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بەشداری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دكتۆ بەرهەم ساڵح كۆمیسیاری كۆمسیۆنی پەنابەران لە نەتەوە یەكگرتوەكان وفوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق كە ئەویش كوردە گرینگی زۆر گەورەیان هەبوو ، ئەوانیش بە نۆرەی خۆیان قسەو وتووێژی زۆریان لەگەڵ بەشدار بوانی كۆڕ بەندەكە لە بارەی كێشەكانی كوردەوە كردوە . بەلای منەوە بەشداری سەروكی هەرێم  ڕێزدار نێچیر بارزانی گرینگی تایبەتی هەیە چونكە وەكو كەسێكی سیاسی دیاری كورد ناسراوە . سەرۆكی هەرێم كەسێكی میانڕەوی نەرم و نیانەو ئەگەر ڕیگای پێ بدرێت ئەو كێشانەی ئێستای هەرێمی كوردستان لە ماوەیەكی كەمدا چارەسەر دەكات . 
لە لایەكی تریشەوە یەكتر بینی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەدوسەرۆكی هەرێم و دكتۆر بەرهەم و فوئاد حسین و ئاڵوگۆڕ كردنی بیرو بۆچونەكانیان سەبارەت بە پێگەی كورد لە سیاسەتی نێودەڵەتی و هەوڵ دان بۆ دانانی بەرنامەیەكی هەمە لایەنە بۆ چونیەتی ڕوبەڕوبونەوەی پلانەكانی  دوژمنانی كوردو پەیدا كردنی دۆست و لایەنگر بۆ ئایندەی كورد گرینگی تایبەتی هەیە . بەشداری كردنی ئەو سەركردەكوردانە لە كۆڕ بەندێكی نێودەوڵەتیدا زۆر گرنگەو هەبونی كێشەی كورددەسەلمێنێت لەەسر ئاستی نێدەولەتی و ئەوەش دەبێتە جێگەی گرینگی دان بە كێشەكە لە لایەن سەركردەكانی وڵاتانی بەشدار بوەوە. دەتوانم بڵێم :كۆڕبەندەكەی میونشنی ئەمساڵ بووبە میهرەجانی لۆبی كردن بۆ كێشەی كورد لە لایەن سەركردەو سیاسەتمەدارانی جیهانی بەشداربوی كۆربەندەكە . ئێستا ماوەتەوە كورد چ بەرنامەیەك بۆ ئایندە ئامادە دەكات بۆ ئەوەی كێشەی كورد بگاتە ئاستی ئەوەی لە نەتەوە یەكگرتوەكان بە فەڕمی وەكو كێشەی فەلەستین قسەی لەسەر بكرێت . شەری ئۆكرانیاو ڕوسیا ، شەڕی سودان  ئەو شەرو ئاژاوانەی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی و ئەمەریكاو ئیسرائیل و ئێران  هەموو ئەمانە بە یەكەوە بارودۆخێكیان هێناوەتە گؤرێ ئەگەر كورد لە سیاسەت بزانێت  دەتوانێت سودی گەورە لە بارودۆخەكە وەرگرێت بۆ خۆی . لەم بارودۆخەدا دەبێ سیاسەت مەدارانی كورد بەدوای ئەوانەدا بگەڕێت  كەبەرژوەندیان لەگەڵ كورد یەك دەگرێتەوە و هەوڵ بدات پەیوەندی توندیان لەگەڵ ببەستێت و هەوڵ بدات سود لە بارودۆخەكە ببینێت .  لەم قۆناغەدا  باشترین دۆست بۆ كورد ئیسڕائیلە چونكە كورد تاكە میللەتە لە كە لەگەڵ ئیسڕائیل  دوژمنی هاوبەشیان هەیە . لە ئێستادا ئیسڕائیل دژی عەرەبە ، دژی توركیایە ، لە هەمان كاتدا ئەوانە دوژمنی كوردیشن ، كەواتە كورد و ئیسڕائیل بەرژوەندی هاوبەشیان دەبێت . چونكە ئیسڕائیل  شارەزای سیساسەتە ئەگەر سەرنج بدەین بێ ئاگاداری ئێمە دەبینین لە زۆر بۆنەدا  باسی مافی كورد دەكات و بە ئاشكرا دەڵێت دەبێ كوردیش دەوڵەتی هەبی . ئەگەر ئەم قسانە لە بەر خاتری خۆشیان بكەن بۆ ئەوەی وا لە دوژمنەكانیان بكەن ملكەچی داواكانیانبن ، لە هەمان كاتدا بە سودی ئێمەش دەگەریتەوە . ئێستا لەناو ئیسڕائیلدا  زۆر كەسایەتی سیاسی  و ئەندامی پەڕلەمانیان هەیە زۆر بەگەرمیەوە بەرگری لە كورد دەكەن ، داوا دەكەن مافەكانی خۆیان پێ بدرێت . واتە ئەمانە لۆبی بۆ كورد دەكەن . بۆ نمونە : یەهودا بن یوسف سەرۆكی ڕێكخراوی كۆمەڵەی جووی كورد لە ئیسڕائیل ، ئەكرەم حسون ئەندامی پەڕلەمانی ئیسڕائیل ، یوسف زاكین كەسایەتی كوردی جو لە ئۆرشەلیم  داوایان لە بنیامبن ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل كردوە كاتێك لەگەڵ ترامپ كۆدەبێتەوە باسی كێشەی كوردەكانی لەگەڵ بكات . لە ڕاستدا ئەم گۆڕانكاریانە زۆر گرنگن و ئەگەر كورد بتوانێت سودیان لێوەرگرێت . سەیركەن بێ ئەوەی خۆمان ئاگامان لێبێت خەڵكانێكیتر لۆبیمان بۆ دەكەن .ئەوانەی ئەم چەند كەسە لە ئیسڕائیل بۆ كوردیان كردووە ، هەموو كورد بۆخۆی نەیتوانیوە  ئەوە بكات . ئەوەی جێگەی داخە كە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم لە یەكێتی و پارتی كە تەنها ئەو پارەیەی لە ڕێگای تەلەفزیۆن و سایت و پەیجی دەسكردەوە بۆ سوكایەتی بە یەكتری خەرجی دەكەن ، بۆ لۆبیكردنی كێشەی كورد  خەرجیان بكردایە ، ئێستا ئێمە بارودۆخێكی ترمان دەبوو . لە ئێستادا ئەم دوو حیزبە گەورەترین كۆسپ و لەمپەڕن لە بەر دەم كێشەی كورداو ئەوە ساڵ و نێوێكە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان كراوەو ، تا ئێستا حكومەت پێك نەهێنراوەو بەردەوام كۆبونەوە دەكرێت و دەڵێن : كۆبونەوەكە ئەرینی بوو . ئەوانەی ئێستا حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەكەن سەرانی یەكێتی ئەلف و بای سیاسەت نازانن و هاتونە سەرمێراتی باوكیان كە بەخوێنی شەهیدان بەدەست هاتوەو سەرانی پارتی كە پاشماوەی خێڵێكی زۆ دواكەوتوی مێشك داخراون  تەنها هەر خۆیان دەبینن . دڵنیاشبن  هەتا ئەمانە حوكمڕانبن ، ناهێڵن كورد بە هیچ بگات . ئەمانە تازە خەریكی دزینی موچەی كەم ئەندامانی سەنگەرن و بناوی كارەبای 24 سەعاتییەوە دزی لە خەڵك دەكەن  . لەكۆتایی ئەم باسەدا نابێ هەوڵ و هیممەتی كچە كوردێكی ئیزدی خەڵكی باكوری كوردستان لە یاد بكەین كە لەئەلمانیا دەژی  . وەكو باس دەكرێت گوایە ئەو داوای لەوەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا كردوە كە بانگهێشتی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بكەن بۆ كؤر بەندەكە . ئەگەر ئەوەش بە دوور بزانرێت كە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا  بە قسەی ئەوكچە كوردە بكات ، بەڵام دڵنیابن هەر باسكردنەكەی  لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا كاریگەری هەبوە چونكە ئەم كچە ئێزدیەو ئەڵمانیا باش دەزانێت داعش چی بەرامبەر بە ئێزدیەكان كردووە . ئەم كچە ناوی ( دۆزەن تەكاڵ  یان دۆزین تیكاڵ ) كە خاوەنی( ڕێكخراوی هێلسپ گیرماندریم ) ە . كەواتە ئەم كچە ناوبانكی خۆی هەیە . لە كۆڕبەندەكەدا لە هەوڵی ئەوەدابوو كە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بە یەشداربوانی  كۆڕبەندەكە بناسێنیت و ئەو كچە كوردە لۆبییەكی زۆر باشی بۆ كورد كردوو هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین . جگە لەوەش بەردەوام لەكۆڕ بەنەكدا بەدوای سەركردەكاندا گەڕاوەوباسی كێشەی كوردی لەگەڵ كردون . ئەو كچە كوردە ئەگەر تا ئێستا وەكو ڕۆژنامە نوسێك ناسرابێ ة ئێستا وەكو دیپلۆماتێكی سیاسی ناسراوەو بۆتە سەفیری گەلی كورد لەئەروپا . جارێكیتریش هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و نمونەی زر بێت و كوردیش قەدری بزانن .