پشتیوان سادق چۆن پۆرتی نەوزادی هادی و بارزانی برای شکاند
19/02/2026, 12:22 (GMT+1)
ئاراس مەغدید
لەکاتی هەڵبژاردنی پێشوو نەوزاد و بارزانی برای ماڵی خۆیان کردبوویە بنکەی سەرەکی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیوا عەبدولخالق و بەهەموو هێز و توانایانەوە پشتیوانیان دەرکرد سەرکەوتوبیت. بەڵام پشتیوان سادق بە تەنێ و توانی باڵۆنی فووتێکراوی ماڵی نەوزاد و بارزان بە دەمبوسەک فش بکاتەوە و نەهێڵی کاندیدەکەیان دەرچی، بەوەش سەنگی ماڵی نەوزاد بەرامبەر پشتیوان سادق دەرکەوت کە کەسیان بەدەرەوە نەماوە و ئەوەی هەبووە پێشتر بووە کاتێ پارێزگاریان بەدەستەوە بووە بەهۆی پێدانی مەخزەن و بەنزینخانە و دووکان و گەراج و زەوی و زۆر ئیمتیازی دیکە بە خەڵکی بۆیە شوێن ماڵی نەوزاد دەکەوتن، ئەوانەش زۆرینەیان خەڵکانی سووکی بێ مستەوا بوون و کەس گێی بۆ نەدەگرتن، ئێستاشی لەگەڵ بی چواردەوری بارزان قەساب هەر تیکتۆکچی و بەندبێژ و قاچاخچین بێسومعەترین کەسانی لەچواردەورە.
هەر بۆ زانیاری، جادەی سەدوپەنجا مەتری بەشێکی بەشەق بە نەوزاد و بارزان تەواوکرا لەبری ئەو هەموو گەندەڵی و دزیەی کردبوویان، هەر بۆ نمونە لەگەرمەی شەڕی داعشدا نەوزاد محافیز بوو بە ناوی پێشمەرگەوە زیاتر لە پێنج سەد دووکانی لە بازاڕی داون تاوان وەرگرتبوو و هەموویشی فرۆشتبوەوە، ئەوەش پشتیوان لێی کردبووە هەرا و ئاشکرای کردبو، بەوەش نەوزاد و بارزانی برای مستەوایان لەناو خەڵکی هەولێرێ دابەزی چونکە کوڕە پێشمەرگەیان لەسەری دژی داعش دەکوژران و منداڵیان بێ باوک دەبوو و داک بێ کوڕ دەبوو بە دوو مانگ جارەک مەعاش وەردەگیرا نەوزادیش بە ناوی پێشمەرگەوە زیاد لە پێنج سەد دووکانی بۆخۆی وەرگرتبوو.
پشتیوان سادق لەزۆر کۆبوونەوەی لەگەڵ خەڵکی هەولێرێ بەناڕاستەخۆ ئەو زانیاریانەی باس دەکرد و دەشیکوت تەماشاکەن جگە لە قاچاخچی و بەندبێژ و فەعۆ و تیکتۆکچی دوو پیاوی پیاوانەیان بەدەورەوە نەمایە ئەوەش بووە هۆکارەک بۆ شکاندنی شکۆی نەوزاد و بارزان.
هەواڵی بەناوبانگ










