هەر کەس ئەم ڤیدیۆیە ببینێت هەزار نەفرەت لە سیستەمی پەروەردەی ئەم هەرێمە دەکات
12/07/2015, 17:52 (GMT+1)

هەر کەس ئەم ڤیدیۆیە ببینێت هەزار نەفرەت لە سیستەمی پەروەردەی ئەم هەرێمە دەکات
تەماشای جیاوازی ژەمە خۆراکی هەرێمی کوردستان و ووڵاتان بکەن .
ئیتر هەموو جیاوازییەکانی ئێمە و ئەوان لێرەوە دەستپێدەکات .
ببینن قوتابیانی کورد هەر لە منداڵییەوە چۆن زەلیل دەکرێن بۆ لەفەیەک ،
سەرنجی ئەوە بدەن بە چ شێوەیەک وانەی چاو چنۆکی بە منداڵان دەوترێتەوە تا زووتر پارووە نانەکەی خۆی وەدەستبخات .
بزانن نەوەی ئەم هەرێمە چۆن پەروەردە دەکرێت
تکایە هەموو ڤیدیۆکە سەیر بکە و گوێ لە کوڕوزانەوەی ئەو کوڕ و کچە قوتابییە بگرن کە لەژێر کەلێنی دەرگای قوتابخانەکەیانەوە داوای لەفە لە کاک خورشیدی لەفە فرۆش دەکەن .
تێبینی : وەزارەتی پەروەردە ساڵانە بە پارەی خەیاڵی حانووتی قوتابخانەكان دەدات بە كرێ و خاوەن حانووتەكانیش ئەو پارەیە لەسەر شت و مەكەكان ئەژمار دەكەن
قوتابیانیش ناچارن لەسەر عەرەبانەكان خواردنێكی هەرزانتر بكڕن .
ئەم بابەت و زانیارییە لە فەیس بوکی بەڕێزێک بەناوی نەریمان سابیرەوە وەرگیراوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان






