بێ ڕۆح
27/07/2019, 18:24 (GMT+1)

دەسەڵات کە میللەتی کردوە بە ڕۆحەکەیدەرەوەی سفرەکە، ئەوەنە بەتەنگ ئەمن و ئومان و سەلامەتی ڕۆحەکەوەیە پێی ئەڵێ : سەیرکە بۆ پاراستنی تۆی ڕۆح وخزمە ڕۆحەکانت سوپای دراوسێکانیشمان هێناوەتە هەرێم و ئەو چۆنی بوێ وا ئەتان پارێزین، هیچ رۆحێک لەمە نازدارتر هەیە..! ......
بۆ نەگبەتی ڕۆحەکە ، ئێستا وا لە بەینی بەرداشی جووت! ئامۆزا و جا ئەیان لەولاوە بەناوی سەرۆکی ! هەرێمەوە و ئەمیان لێرەوە بەناوی سەرۆکی ! حکومەت و سەرۆکی بنەماڵەش لەو بەینەیا سێ چوکڵەیاکیان وەک " المنطقة المحرمة" دروست کردوە کە وا ئەکا ڕۆحەکە بە دەفتەر نفوسی " رۆحایەتی" دەربازبوونی نەبێ..گەر رۆحەکە گلەیەکیش لەوەزعی خۆی بکا ، دەسەڵات یەکسەر جوملە حازرکراوەکانی بەرە و ڕوو ئەکەنەوە : یانی تۆ حەشدی شەعبیت لە دەسەڵاتی کوردی پێ باشترە ؟ یانی تۆ برنجی سەدریت لە برنجی کوردی پێ خۆشترە؟ یانی تۆ حەز ناکەی دەوڵەتی کوردی پێک بێت!! ووتمان تۆ ڕۆحەکەی بەڵام ئەبێ رۆحێکی ئاقڵ و گوێ ڕایەڵ و لە سیاسەت بزابی ، بزانی تاکتیکی برسی کردن و ستراتیجی دزین و دەسەڵاتی" دیمۆ- پاشا "واتا دیموکرسی پاشایەتی تێ بگەیت ڕۆحە خۆشەویستەکە....
كاتێک رۆحەکەی گەشتە لووتی لە داخا ویستی خۆی بکوژێ هەر هەموو بەشدارانی سفرەکە بەپەلە پروسكێ پەلاماریان یا و نەیان هێشت خۆی بکوژێ، ووتیان: بۆت نیە خۆت بکوژی ..چونکە سفرەکەمان بە ناوی تۆوەوە وەرگرتوە و تاپۆکەشی هەر بەناوی رۆحەکەوەیە ، هەر بەناوی تۆیە هەر رۆژەی بەشێکی لێ هەڵئەگرین بۆ موستەقبەل ، چی بکەین مناڵمان ووردە ! لەبەر ئەوە تۆ رۆحەکەی دەسڵات مافی خۆکوشتن و لە دونیا دەرچونت نیەچونکە کە تۆ نەبی بەناوی کێوە ئەم سفرەیە کۆمان ئەکاتەوە ؟ بوونی تۆی ڕۆح زەرورییە بۆ وەرگرتنی مەسروفاتی سفرەکەما ، خۆشت ئەزانی چ گرانیەک وا لە ئارایا..
ڕۆحەکەش ڕووی کردە ئاسمان و ووتی : خودایە من "ڕۆح "م ، ئەمە وەزعمە ، ئاخۆ" بێ " ڕۆحەکان چۆن بن..................................
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان








