ئازایەتی و جاشایەتی و تویتی سەرۆک عەشایەرێک
09/10/2019, 22:32 (GMT+1)

دوای تویتەکانی ترەمپ یان باشتر بڵێین باعەباعەکانی ترەمپ ، خەڵکی سەریان سوڕما، کەوتنە جنێودان بە ترەمپو بە ئەمەریکاو بە ئەوروپا و بە بەهای دیموکراسی وەک ئەوەی ئەمەریکا خیانەتی لە کورد کردبێت، یان ترەمپ کەسێکی شێتو گەوج بێت، وتیان ؛ ئەمەریکا بێ وەفایە، بێ مۆراڵە، خیانەت لە کورد دەکات ، پشت لە کورد دەکات.
وەک بینمان دوابەدوای تویتەکانی ترەمپ، سەرۆک عەشیرەتەکەی کوردوستانیش کە لە بنی کولەکەشدا باسی ناکرێتو لەبیر براوەتەوە، ئەمەی بەهەل زانی بۆ خۆدەرخستنی، لە یەکێك لە باعەباعەکانیدا دەڵێت؛ هەمو هەوڵێک دەخەنە کار بۆ پاراستنی کوردانی ڕۆژاڤا. پاشان لە باعەباعێکی تریدا دەڵێت ؛ خوێنی کورد زۆر لە چەکو پارە بەهادارترە. ئەمەیە تراژیدیاو پێکەنینو گاڵتە جاڕی کە ئەم سەرۆک عەشیرەتە پێمانی دەکات بە جامانەو بە جلی کوردیەوە، خەڵکێش لەگەڵ زەمەندا راهاتونو بە شتێکی رۆتینی دەزانن، تەنانەت هەندێک کەسی ساویلەکەش لە پەیجی خۆیاندا بڵاویان کردۆتەوە، وەک هەڵوێستێکی کوردانە، وەک ئەوەی کە بلێن ؛ با ئاشتی جێگای بوغز و ڕق بگرێتەوە، بەڵام نازانن کە ئەو سەرۆک عەشیرەتە هیچ هەستێکی کورد پەروەی تیا نیەو تەنها مەبەستی خۆدەرخستنو شاردنەوەی جاشایەتیەکەیەتی . قسەی ئەم سەرۆک عەشیرەتە خەڵکی توشی سەسوڕمان نەکرد بەلام تویتەکانی ترەمپ تەواو توشی سەرسوڕمانی کردون.
تۆ کە گەمارۆت خستۆتە سەر کامپی مەخمور، لە دێر زەمانەوە سنورت لەگەڵ ڕۆژاڤادا داخستوە، تۆو پیاوەکانت پێش لەشکری تورکی کەوتون بۆ داگیرکردنی کوردوستان، هەمو ڕۆژێک مەنجەڵە یاپراخ بۆ قارداشەکان ئامادە دەکەن کاتێک لە کورد کوشتن بەو شاخانەدا دێنە خوارەوە، تۆ کەتا ئێستاکە لەسەری ڕەش زیاتر فەرمانرەوایت تێپەڕی نەکردوە ، تۆ کە بە مێژو هەر جاشایەتیت کردوە، تەنها ئاواتت ئەوەیە کە تورکیا ڕۆژاڤا داگیربکاتو وەک ڕزگارکەرێک خۆت بنوێنیتو بڵێیت ؛ ئێمە نەمانوت کە ئێوە ناتوانن بەرگری بکەن لەبەر ئەوەی کە ناوچەکەتان دەشتاییە ؟
بەڵام ئەفسوس هەرگیز ئەو ڕۆژە نایەتە دی چونکە کوردانی ڕۆژاڤا، وشەیی ئاشبەتاڵ نازانن چیە .
ئایا ئەزانن بۆچی مەسعود لەم کاتەدا بە تویت بەرگری لە ڕۆژاڤا دەکات ؟ لەبەر ئەوەی کە دەزانێت هەمو جیهانو هەمو کوردان جگە لە پیاوانی داعشو ئۆردوگان و مەسعود، هەرهەمویان بەرگری لە ڕۆژاڤا دەکەن، بۆیە هەر لە ئێستەوە خەمی خۆی دەخوات نەوەکا لەبیربچێتەوە.
ئەبێت کوردان خەبەریا بێتەوە، جاشایەتی تاوانێکی گەورەیە، لەهەمو سەردەمێکو لای هەمو گەلانێک بە توندی حوکم دراوە. بۆیە نابێت کە دیاردەی جاشایەتی ببێتە شتێکی ڕۆتینی و قبوڵکراو .
.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان






