ڕێککەوتنی سەد بلیۆن دۆلاری لەسەر مێزێکی دە دۆلاری
28/05/2025, 20:37 (GMT+1)

لە کارێکی تری حکومەتەکەی پارتی بە سەرکردایەتی هەروەک بۆخۆیان دەڵێن (براگەورە) مەسروربارزانی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی وزەیە لە واشنتۆن لە رێککەوتی 19-05-2025 بە بڕی زیاتر لە سەد بلیۆن دۆلار لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی، لەسەر مێزێک وەک بڵێێ بە قەرز لە کەباب خانەیەکیان لە واشنتۆن وەرگرتبێت ئیمزا کرا..
مەسرور بارزانی ڕایگەیاندوە کەوا ئەم ڕێکەوتنە هاوکار دەبێت بۆ هێنانی کارەبای بیست و چوار کاتژمێری تەنانەت هاوکاری بەغدای پێ دەکرێت بە قسە گەورەکانی خۆی بەڵام ڕاستەوخۆ بەغدا ڕەتی دایەوە و وتی تەنانەت حکومەتی عێراق پرسی پێ نەکراوە لەم ڕێککەوتنە. ڕێککەوتنەکە بۆ بەرەو پێش بردنی بەرهەمی نەوت و گازی میران و تۆپخانە کوردەمیرە ، بەڵام وەزیری نەوتی عێراق بیری هەموو خەڵکی خستەوە کەوا هیچ کەسێکی هەرێم ناتوانێت ڕێککەوتن ئەنجام بدات بەبێ ڕەزامەندی و ئاگاداربوونی بەغدا.
وردەکاری ڕێککەوتنەکە بەم جۆرەیە
ئەم دوو گرێبەستە ، تۆپخانە کوردەمیر لەگەل میران کە دەکەوێتە سنوری سلێمانی و گەرمیان کە لە ئەمریکا مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە بەڵام ئەم ڕێککەوتنە پەیوەندی هەرێم لەگەڵ بەغدادا بۆکوێ ئەبات و ئەو غازە بۆچیە ،ئەگەر ئەمە گرێبەستێکی گرینگ و ستراتیژیە هەروەک بۆخۆیان باسی دەکەن ، حکومەتی کاربەڕێکەر بۆی نیە بیکات ، بەپێی دەستوری فیدڕاڵی عێراق
ئەم دوو کۆمپانیایە پێشتر لە کوردستان بوونە شتێک نیە تازە هاتبن
یەکەمیان خۆی لە هەولێر کاری کردوە ئێستا کێڵگەی میرانی پێ دراوە
زاگرۆسی ڕؤژ ئاوایی کەوا هەر لە هەرێمی کوردستان بوە پێشتریش
عەقدی تۆپخانە کوردەمیری گەرمیان خۆی کۆنە بەڵام ئێستا زاگرۆس داوای کردوە وە ئێچ کەی ئێن کێڵگەی میرانی پێدراوە ، بەڵام کۆمەڵێک پرسیاری موهیم هەیە، ئەم غازە بۆ چیە ، وا دابنێ دوایی چەندین ساڵی تر چووە بواری بەرهەم هێنانەوە هەرێمی کوردستان هەروەک دەزانین ناتوانێت نەوت هەناردە کات وە ناتوانێت غاز هەناردە بکات . بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، عێراقیش بێگومان ڕازی نابێت لەبەر ئەوەی خۆی گرفتی غازی هەیە . لەکاتێکدا عێراق بە پارە نەوت لە هەرێم ناکڕێت هەرێم بە هەرجۆرێک بێت دەیەوێت خەڵکی کوردستان و بەغدا بەیەکەوە بدۆشێت و پارەی لێ پەیا بکات، بیرۆکەکەیان ئەوەیە لە ڕێگای ئەم کۆمپانیایانەوە کۆمەڵێک وێزگەی کارەبا دروست بکرێت ئەم وێزگانە کارەبا بفرؤشنە شارەکانی تری عێراق ، لە ڕێی کۆمپانیای ترەوە،
گەر کەسێک هیچ لە سیاسەت شارەزاش نەبێت دەزانێت ئەو مێزە و ڕێککەوتنی سەد بلیۆنییان نەوتوە، لە داهاتووشدا دەیبینین بەهۆی ئەو مەجازەفانەی پارتی بە میلەتی کوردەوە چی ڕۆژێکی ڕەش چاوەڕێمانە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




