<

بڕێا خەونت بینیبا که بستنی‌فرۆش بوویتایە!

09/08/2025, 20:08 (GMT+1)
سەبەی بوو. تیشکی کەم‌ لە هەتاو، تازە  خەزایە ژوورەوە. بۆنی سەموونی تازە و چای گەرم لە ماڵەکەدا دەسوڕایەوە.
منیش لەگەڵ تیکەی نان و پەنیر، وەک دکتۆرێکی نەشتەرگەری لە کار، هەڵەمدەپێچاوە، کە دەنگی پیاوە چکۆلەکەماڵمان کارۆ وەک  سوپایەکی بچووک هاتە ناو ژوورەکە. بە مووی شێواو و چاوە پڕشنگ‌دار، وەک ئەوەی لە خەونێکی سەرکەوتوو گەڕاوە، هاتە ناو چێشتخانە و گوت:
باوە، دوێنێ شەو خەونم بینی سەرۆکی هەرێم کوردستان بووم!
لە دەممدا  چایەکەدا وەستا. دڵم وەک پارچە بەردێک سارد بوو، بەڵام بە دەمەوە پێکەنینەوە ساختەوە گوتم:
– ئافەرین، کۆرەکەم! بەڵام ئەو خەونە بە هیچ کەس نەڵێ، تەنانەت بە پشیلەکەشمان نەڵێ!
کارۆ پرسی: «بۆچی؟»
گوتم: چونکە… چونکە پیشیڵەکەمان ئیرەیتپێ دەبات و زوو قسەکەم گۆڕی.
کارۆ و خۆشکە گەورەکەی بەرەو قوتابخانە کەوتنە ڕێ. منیش چوومە سەر کار، بەڵام هەموو ڕۆژەکە قسەکەی کارۆ وەک تەبلیغاتی سەرکێش لە گوێمدا دەنگی دەدا: سەرۆک هەرێم بووم… سەرۆک هەرێم بووم… ئێوارە که گەڕامەوە، کۆڵانەکە ساکت بوو، ئەوەندە ساکت که تەنانەت باڵندەکانیش وەک لە ترسدا بێدەنگ بووبن. لەناکاو، لە گۆشەی کۆڵانەکە، دوو لاندکروزەری ڕەش به جامەی رەشەوە  هاتنە کۆڵانەوە تورموزێکیان کرد و چەند پیاوی هەیکەلی به جل و چاویلکەی دەمامەکی  ڕەش (لە کاتێکدا کە شەو نزیک دەبوو!) هاتنە خوارەوە. کارۆ وەک کیسەیەک هەڵیانگرت و بەرەو ئۆتۆمبیلەکەیان برد. من بەرەو رووین حەڵاتم  و هاوارم کرد:
– های! بۆ کوێ دەیبەن؟ ئەوە تەنها منداڵە! بۆ کوێی دەیبن!
یەکێک لەو پیاوانە گەڕایەوە و بە دەنگێکی وەک ئەوەی لە ئامێری گۆڕینی دەنگەوە قسە بکات، گوتی:
– منداڵ؟ ئەم منداڵە لە خەودا دەستووری هەرێمی شکاندووە! خەونی سەرۆکایەتی؟ ئەوە لە خیانەتیش خراپترە!
هەوڵمدا عەقڵانی بم: «ئەی خوایە، بەخوا تەنها خەون بوو! تازە، ئەو منداڵە هێشتا نازانێت فەرقی نێوان پارتی و یەکێتی چییە!»
بەڵام وەک ئەوەی لەگەڵ دیوار قسە بکەم. کارۆ بردنیانە ناو ئۆتۆمبیلەکە، و لاندکروزەرەکان وەک گاڵتەیەک لە گەرگە گەورەکان دەنگیان کرد و ڕۆیشتن.
لەو ڕۆژەوە کارۆکەمم نەدیوە. تەنها نامەیەکی فەرمی لە «ئیدارەی کۆنتڕۆڵی خەونە نەشیاوەکان» بۆم هات، که تێیدا نووسرابوو: «هاووڵاتی خۆشەویست، کورەکەت بە تاوانی خەیاڵپردازیی سیاسی نەشیاو بۆ کەمپی راهێنانی وفاداری بە دەسەڵاتەکان ناردراوە. تکایە ئیتر بەدوایدا مەێ
ئێستا هەر شەوێک که سەیری جێگەی کارۆ دەکەم، له خۆمدا دەڵێم: لەم هەرێمەدا، تەنانەت خەونیش باجی هەیە. تەنها چەند خێزانێک مافی سەرۆکایەتییان هەیە، و ئەوانی دیکە تەنها مافیانە لە سەرەی سەفەرە بۆ یارمەتیەکان بوەستن یان خەونی سادە ببینن، وەک خەونی ویلایەک لە شاری یا بردنەوەی لاتاری. کارۆ، کورەکەم، بڕێا خەونت بینیبا که بستنی‌فرۆش بوویتە. لانی کەم ئەوسا تەنها بستنیەکان دەتوایەوە، نە ئایندەکەت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان