سەیری ئەم تووڕەهاتە سیاسیە بکەن
19/09/2025, 16:06 (GMT+1)

پاڤێل بووەتە سەرۆکی هاوپەیمانی سوشیال دیموکرات لە جیهانی عەرەبی
• کۆنفرانسێکی تەواو شکستخواردووبوو،بەوەی لەکۆبوونەوەی پیاوانی گەڕەکێک دەچوو.
• هیچ باسێکی جددی فیکری تێدا نەبوو بەڵکو باسەکانی بەشداربووان کاڵوکرچ و زیاتر لە گلەیی و گازندە و بۆچوونی سادەدەچوون ،کە بەڕای من تەنانەت بۆ بڵاوکردنەوەی سەر ڕووبەری ڕۆژنامەش لاوازبوون.
• بەناو ئەم کۆنفرانسە تایبەتە بە وڵاتانی عەرەبی ،بەڵام ئەوەی سەیربوو کەسێکی خاوەن هزری ناوداری سەر بەمەدرەسەی سۆشیال دیموکرات بوونی نەبوو.
• بەڕای من لە جیهانی عەرەبیدا حیزبی سۆشیال دیموکرات بوونی نیە یا دەگمەنە ،ئەو حیزبانەی هەن ئیسلامی یا کۆمۆنیست یا ڕاستڕەوی محافیزکارن.
• دەپرسم حیزبێکی کوردی بەناو سۆشیال دیموکرات چی دەکات لەنێو قەوارەیەکی عەرەبیدا؟
• لەهەمووی پێکەناویتر ئەوەیە پاڤێل لەزمانی هەرەبیدا سفرە کەچی سەرۆکایەتی قەوارەیەکی عەرەبی دەکات.
• بەدڵنیاییەوە یەکێتی حیزب نیە تا سۆشیال دیموکرات بێت،بەڵکو لە باشترین حاڵەتدا کۆمپانیایەکی بازرگانی بنەماڵە یا هی خێزانێکە.
• لە هەمووی مەهزەلەتر ئەوەیە خودی پافێل نە سیاسیەو نە سەری لە حیزبایەتی دەردەچێت ،دڵنیام لە ژیانیدا دوو دێڕی دەربارەی سۆشیال دیموکرات نەخوێندوەتەوە و هیچ شارەزاییەکی لە مەنهەج و بەرنامەی سۆشیال دیموکراتدا نیە.
• سۆشیال دیموکرات و دەبابە کووجا مەرحەبا
• کەسێکی وەک باڤێل بۆ ئەو پۆستە پڕاوپڕە ، چۆن یەکێتی لە حیزبەوە کرد بە کۆمپانیایەکی بازرگانی خێزانی بەڵکو هەمان شت لەگەڵ ئەم سۆشیالدیموکراتە بێ ناوەڕۆکە بکات یا بیکاتە لقێکی یەکێتی .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





