له‌م دهوروزهمانهیهى كوردستاندا، زۆر به‌داخه‌وه، كارێكى ئاساییه مرۆڤ لهخۆڕایى ببێته پاڵه‌وان، نه‌ریتێكى باویشه په‌نا بۆ هه‌رزانترین و بازاڕیترین رێگا ببرێت بۆئه‌وه‌ى هه‌ستى ده‌نگده‌رى پێ رابكێشرێت، زۆر ئاسانیشه تیرى ده‌ستى براده‌رێك بیت كه زوو زوو كه‌وانه‌كه بشارێته‌وه.
ئه‌مانه هه‌مووى ئاسایى و پێشبینیكراون له‌م وڵاتى قهزاوقهدهرهدا كه رۆژانه چه‌ندین قارچكى سیاسى و فه‌ریكه نیشتمانى تێدا هه‌ڵده‌تۆقێت. به‌ڵێ ئه‌م داخ و ده‌ردانه به‌ئێمه نامۆ نین، ئه‌وه‌شمان لا عه‌جایه‌ب نى یه ده‌روێشى كه‌مه‌ندكێشى تهریقهتێكى سیاسى كتوپڕ له خهلیفهكهى هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و ته‌نانه‌ت ژێربه‌ژێریش بڕوات ته‌ریقه‌ت له ته‌كێ و خانهقایهكى تر وه‌ربگرێ.
بۆیه به‌ش به‌حاڵى خۆم و خزمانى تووشبوو به‌ده‌ست ئه‌م مه‌هزه‌له سیاسى و ئیعلامییهى كوردستانه‌وه هیچ واقێكم وڕ نامێنێ كه ببینم و ببیستم، غالب ناوێك به‌پێ خاوسى كه‌وتبێته ناو حه‌یرانى خه‌باتى كورده‌وارییه‌وه و به‌ده‌نگێكى ناساز په‌لامارى كه‌سایه‌تییه‌ك بدات كه پێش ئه‌وه‌ى سه‌رمایه‌دار بێ پێشمه‌رگه‌یه‌كى دێرین و سه‌ركرده‌یه‌كى ناسراوى خه‌باتى نیشتمانى و چینایه‌تى كوردستان و عێراقه.
كه‌سایه‌تییه‌ك كه حه‌وت پشتى دیاره كێن و كوڕى كێن و به‌گه‌وره‌یى فێرى پڵاوخواردن نه‌بووه.. ده‌ك بشكێ ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ى له‌سه‌ر حسابى ناوبانگ و خه‌بات و فیداكارییهكانى كاك فاروقى مه‌لا مسته‌فا ده‌یه‌وێت فرمێسكى تیمساح بۆ هاووڵاتیان بڕێژێ و بوختان و قسه‌ى ساردوسووك له‌ده‌مه باش به‌خێو نهكراوهكهیهوه هه‌ڵده‌وه‌رێت.
جه‌ناب تۆ ئه‌گه‌ر كاك فاروق مه‌لا مسته‌فا ته‌نیا وه‌كو سه‌رمایه‌دارێك به‌خه‌ڵكى كوردستان ده‌ناسێنیت، خهتایهكى گه‌وره‌ت فه‌رمووه، چونكه شاخ و پێده‌شته‌كانى كوردستان و هۆڕه‌كانى باشور، كرێكار و جووتیاره هه‌ژاره‌كان، كرده‌وه شۆڕشگێڕییه‌كان له‌دژى به‌عس و عارفییهكان هه‌موویان زۆر چاك ده‌زانن فاروقى مه‌لا مسته‌فا كێ یه و له‌سه‌رچى چه‌ندین جار حوكمى ئیعدامى بۆ ده‌رچووه.
من له‌م مانگه‌شه‌وه‌دا گوێم له وهڕینێكى ناوه‌خته بهكهسایەتییهك كه هه‌موو دار و نه‌دارى خۆى له‌كوردستاندا خستووەته ئیشه‌وه. پڕۆژه‌كان بوونه‌ته سیماى شارى سلێمانى و جوانترین و پڕخزمهتترین ده‌زگا له هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو عێراقدا.
وهڕینێكى ناوه‌خت به كه‌سایه‌تییه‌ك كه دۆست و دوژمن شایه‌تى هه‌ڵوێست و به‌خششه فراوانهكانین بۆ پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و خوێندكار و هه‌ژاران و نه‌خۆشخانه و كۆمه‌ڵه و رێكخراوه جیاوازه‌كان.
وهڕینێكى ناوه‌خت به كه‌سایه‌تییه‌ك كه چاكترین و دۆستانه‌ترین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و راگه‌یاندكاران و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و تێكۆشه‌رانى ئێستا و رابوردوودا هه‌یه له‌سه‌ر بناغه‌ى مرۆڤدۆستى و خزمه‌ت و پێشكه‌وتنخوازى و چاكه‌ى گشتى.
وێستگه به‌رز و پاك و جوانه‌كانى فاروقى مه‌لا مسته‌فا، ده‌ریایه‌كه به‌ده‌مى هیچ ده‌عبایه‌ك پیس نه‌بووه و نابێ.
ئه‌م چه‌واشه‌كارى و پۆپۆلیست بازییهى غالیبهكانیش هه‌رله‌ئێستاوه گرهوێكى دۆڕاو و شه‌ڕێكى خۆتڕێنن.
بۆ ئەو غالبەی کە مەغلوبە
24/07/2019, 8:40 (GMT+1)

بۆ ئەو شێرکۆیەی، کە (شێر)ی بەفرینە و پاش(کۆ)ی بازرگانیی و دزینە
کوردستانپۆست: غالب یەکیک بوو لەو دەنگە جوانانەی گوران، کە ئیستا پشتیان تێی کردووە، چونکە بەردەوام بە هەڵویستە جوانەکانی رێگرییەکی گەورەی لەدژی ئەو هەموو خراپەکاریی و هینانی مادە مەترسی و ژەهراویەکان کردووە، بۆیە بەردەوام روو بەروی هەرەشە و گرتن و هەڵمەتی راگەیاندن دەبێتەوە، ئیستا لەگەل هەڤال ئەبوبەکر و فاروقی مەلا مستەفا لە شەڕدایە، ئەو پیاوەی فاروق کە ناوی د. شێرکۆ عەبدوڵڵایە و بەرپرسی رادیۆکەی فاروقە، بێشەرمانە هێرشی کردۆتە سەر و بە گاڵتەپێکردنەوە قسەی پێ دەڵێت، گوایە پێی رادەبوێرێت، ئەم نووسینەی شێرکۆ زۆر بیتامە، بۆیە وەک خۆی بڵاوی دەکەینەوە، تا لە ئەرشیفەکەیدا بمێنێتەوە، کە چۆن ئەم نووسەر و دکتۆرە خراپە، خراپ بەرگری لە گەندەڵیی، لە دزیی، و بازرگانی خوێن و دراو، هەروەها لە ناپیاوەکانی دەسەڵات دەکات .--------------- (بۆ ئەو غالبەی کە مەغلوبە) ---------------
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەت:
گشتی
بابەتە پڕبینراوەکان







