وەڵامی بانگەوازەکەی کاکە حەمە بۆ ئەندازیارێکی کارەبا
30/10/2009, 12:00 (GMT+1)

من ئەندازیاری کارەبای کارەبای ستاتیکم نازانم ئیوە چ جۆرە کارەبایەکتان پێویستە کارەبای کەهرۆمائی یان کارەبای غازی یان کارەبای تاقەی شەمسی یان کارەبای پەروانە بەهۆی باوە ئەم کارەبایانە هەیە تکایە قسەیەک بکە لەگەڵ دختۆر بەرهەم پێیشی بڵێ کارەبای خەفیفەو سەقیلەشمان هەیە کارەبای موەلیدەش دەبێ. جا ئەگەر لوتف بفەرمون من ئەوەم باسم کرد بۆتان بۆ مەسەلەی مەعاشەکە مەسەلەیەک نی یە با بەدڵی تۆ بێ. بۆ بەعسی و جاش دوو لە ڕوی بێرون و جەماعەت کێ بۆی هەیە لە حزوریاندا دەست هەڵبڕێ.
بۆ حیمایەکان هەر قابیلی خۆتانە بەندە تەنها گیرفان گرمی ئێوەم مەبەستە.
سەرکەوتوو بن بۆ کۆ کردنەوەی جاش و خەفیفە لەحیزبەکەت
سلێمانی
خاوەن موەلیدەیەکی ئەهلی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





