یه‌كه‌مین زه‌نگی كوشتنم لێیدا ...
21/01/2010, 12:00 (GMT+1)

زۆر به‌ساده‌ییش تاكه هۆكاری نیگه‌رانی من له‌م هه‌ڕه‌شانه ئه‌وه‌یه، كه هێشتا زۆرشت ماون قسه‌یان له‌سه‌ربكه‌ین و هه‌ر ئاوا به‌جێیان بهێڵین. به‌دبه‌ختی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌یه، كه باكی به‌مردنی نه‌وه‌كانی خۆی نییه.
دوێنی راگری كۆڵێژه‌كه‌م ئاگادار كرده‌وه، كه شه‌وی رابردوو ئیهانه و ته‌هدیدی كوشتن‌یان كردووم، به‌ڵام ئه‌و وتی ئه‌مه كێشه‌ی پۆلیسه، نازانم ئه‌بێت له‌م سه‌ر زه‌مینه وڵاتێك هه‌بێت، كه خوێنكارێكی زانكۆکه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنی بكرێت و زانكۆش بێموبالاتانه به دیار ریسوایی خۆیه‌وه دابنیشێت؟ ده‌بوو راگره‌كه‌م كه‌یسی من بكات به كه‌یسی خۆی، یان خوودی زانكۆ، چونكه من له ئێستادا به‌شێكم له‌م زانكۆیه، به‌ڵام هه‌رگیز تووشی شۆك نه‌بووم، چونكه ده‌مێكه ده‌زانم كه زانكۆی ئه‌م وڵاته ماڵی ئاسووده‌یی ئێمه نین.
دوای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیم به‌عمید عه‌بدولخاڵقی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێره‌وه كرد پێمی گووت" له‌وانه‌یه ئه‌م ژماره‌ی مۆباییله هی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت، یان كێشه‌یه‌كی شه‌خسی بێت، له‌وانه‌یه چه‌ند جارێكی دیكه‌ش دووباره بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ولێر ئارامه و شتی ئاوای لێڕوو نادات".
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێزه‌وه خه‌یاڵم كرد به‌قسه‌ی جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر بێت له‌وانه‌یه ساركۆزی بێت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی كردبێت، ئاخر من چۆن له‌گیانی خۆم دڵنیابم، كه چه‌ند رۆژێكه هاوڕێیه‌كم له‌سه‌ر چه‌ند نووسینێكه‌وه درایه به‌ر شه‌ق و ناچاربوو، ئه‌م شاره‌جێبێڵێت؟
هه‌رچی بێت من له‌م شاره‌ناڕۆم و له‌چاوه‌ڕوانی دیداری مردنی خۆم داده‌نیشم. ئه‌زانم ئه‌مه یه‌كه‌مین زه‌نگی مردنی خۆمه كه له‌كۆتاییدا ده‌بێت بهزهنگێک بۆ گه‌نجه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته، به‌ڵام ئیدی ئه‌مجاره نه‌سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م و نه‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه، هه‌نگاوێكه ناومه و ئازارهكهشی خۆم ئه‌یگرمه ئه‌ستۆ، ئیدی بۆ من له‌داهاتوودا هه‌ر وشه‌یه‌ك كه ده‌ینووسم وابیرده‌كه‌مه‌وه، كه دواهه‌مین وشه‌بێت له‌ژیانمدا، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م هێنده‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح راستگۆبم لهگوتهكانما، خۆشحاڵیشم، كه هه‌میشه شتێكم هه‌یه بۆ گوتن و كه‌سانێك نایانه‌وێت بیبیستن، به‌ڵام هه‌ركاتێك ئێمه به‌چرپه قسه ده‌كه‌ین ئه‌وا ئه‌وان گوێچكهكانیان نائارام ده‌بن. تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ماوین ئه‌بێت قسه‌بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش، كه ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت و بێته سه‌ر دێڕێكی نوی و سه‌ر له‌نوی ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





