ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی گرینگ وپێویست!
11/09/2009, 12:00 (GMT+1)

به‌ڕێزان، چه‌ند ڕۆژێکه که‌سێک ئیمه‌یلێکی به ناوی منه‌وه بڵاوکردۆته‌وه وله ڕێگای ئه‌و ئیمه‌یله ساخته‌یه‌وه توانیویه‌تی له که‌ناڵی ئه‌لکترۆنی (فه‌یس بوک) پرۆفایلێک به ناوی من و وێنه و هه‌ندێک له زانیاریه‌کانی خۆمی داناوه، له رێگای ئه‌م که‌ناڵه ئه‌لکترۆنیه‌وه، په‌یوه‌ندی کردوه به چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک و زۆرێک له دۆستانمه‌وه، بۆیه پێم خۆشه هه‌موو لایه‌کتان ئاگادار بکه‌مه‌وه، که تکه ده‌که‌م له‌و دۆست و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که له ڕێگای که‌ناڵه ئه‌لکترۆنیه‌کانه‌وه په‌یوه‌ندیان به منه‌وه کردوه، یان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی به منه‌وه بکه‌ن، تکایه به هیچ شیوه‌یه‌ک وه‌ڵامی ئیمه‌یلێک مه‌ده‌نه‌وه که به‌ناوی خوازراوی منه‌وه دروست کراوه،
پاشان بۆ ئه‌و به‌رێزه‌ی که خۆی کردوه به من و ده‌یه‌وێت له ناو به‌رگی مندا کارێک ئه‌نجام بدات، لێره‌وه پێم خۆشه ئاگاداری بکه‌مه‌وه، و به به‌رێزیان بڵێم، ئازیزم، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کارێکی نا مرۆڤانه‌ت ده‌رهه‌ق به من کردوه، کارێکه که دژی پره‌نسیبه‌کانی به کارهێنانی ئیته‌رنێت و جیهانی ڕهگهیاندنه له ئه‌وروپا و جیهاندا، دواجار کاریکی نادروست و نا به‌جێیه، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکیت و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک ئه‌م کاره‌ت ئه‌نجام داوه تکات لی ده‌کم، به‌ر له‌وه‌ی له ڕیگای یاساوه، مامه‌ڵه‌ی خۆم له‌گه‌ڵدا یه‌کلای بکه‌مه‌وه، ده‌ست له‌م کاره‌ت هه‌ڵبگریت و داوای لیبوردن له‌و دۆست و هونه‌رمه‌ندانه بکه‌یت، که به ناوی منه‌وه په‌یوه‌ندیت پێوه‌یان کردوه‌و، سه‌رجه‌م پرۆفایل و ئیمه‌یله‌کانت پوجه‌ڵ بکه‌یته‌وه،
([email protected]) به ڕێزان ئه‌مه‌ش ئه‌و ئیمهیلهیه که به ناوی منه‌وه دروست کراوه
به هیچ شێوه‌یه‌ک نامه‌و په‌یام و هیچ دۆکیومێنت و نوسراو و به‌رهه‌مێک له‌م ئیمهیل ئه‌دره‌سه‌وه وه‌رمه‌گرن و تکایه خۆتانی لێبه‌دور بگرن، له به‌ر ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک من ئاگادارنیم و من به‌رپرس نیم له هیچ نوسراو نامه‌و بابه‌تێک که له ڕێگای ئه‌م ئیمه‌له ئه‌لکترۆنیه‌وه به ده‌ستان ده‌گات،. ده‌توانن سه‌ردانی پرۆفایلی تایبه‌تی خۆم بکه‌ن له فه‌یس بوک له ڕێگای ئه‌م لینکه‌وه
http://www.facebook.com/home.php#/profile.php?id=608799289&ref=profile
بۆ زانیاری زیاتر‌و په‌یوه‌ندی کردن به منه‌وه ده‌توانن له ڕیگای ئه‌م ئیمه‌یله ئه‌لکترۆنیه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه بکه‌ن له گه‌ڵ سۆز و خۆشه‌ویستی و رێزی زۆرم، بۆ هه‌موو دۆستان و هونه‌رمه‌ندان،.
Sarwat Koyi
[email protected]
www.myspac.com/sarwatkoyi
www.myspace.com/kurdishmelody
www.youtube.com/kurdishmelody
****************************************************************************
Mobile : 07734157744
10 Connaught gardens
palmers green
London
N13 5bn
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















