خاوەنى كۆمپانیاى كڵپە هاورێى داناى ئەحمەد مەجید بوو لەسوریا.
25/02/2009, 12:00 (GMT+1)

وەك(......) كەكۆنە بەعسیەكەو لاى دانا لێپرسراوه. لاى برادەرێكى نزیكى خۆى باسى كردبوو.فێڵێك كراوه نەدرا بەو پێنج كۆمپانیایەى تر. ودواتر دانا ژێر بە ژێر بەخشیە كۆمپانیاى كڵپە. نەدیزاینى هەبوو نەتەندەرى پركردبوەوە. چونكە خاوەنى كۆمپانیاكە هاورێ دانا بووە ولەسوریا هاورێ بوون ..وتبووى هیچ تەندەرێك وپرۆژەیەك نى یە كەدانا بەشى شێرى بەرنەكەوتبێ بەڵام ئێمە ناوێرین قسەبكەین و ،خۆشى بەریفۆرم ونەوشیروانى لە قەڵەم دەدات ...
کوردستانپۆست: ئێمه سوورین له‌سه‌ر دورستی هه‌واڵه‌که که پێشتر بڵاومان کردبۆوه ، داواکارین له لیپرسراوی پرۆژەكان لە پارێزگاى سلێمانى په‌ڕاوی پرۆسه‌ی ئیحاله‌مان بۆ ره‌وان بکات ، بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی. داواکارین له خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست که وه‌ک ئه‌و به‌رێزه (به‌سوپاسه‌وه) که فه‌رمانبه‌رێکی دیوانی پارێزگایه زانیاریمان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بۆ ره‌وانه بکه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





