به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچه‌ی له ماوه‌ی 11ساڵدا په‌نجاجار فرۆشراوه!!
09/01/2010, 12:00 (GMT+1)

رۆژێكییان كابرایه‌ك له‌گه‌ڵ دایكم به‌ر له‌كاتی دیاریككراو گه‌رانه‌وه ، دایكم پێی وتم : ئه‌م پیاوه ده‌یه‌وێت بتخوازێت ، به راستی زۆرم پێ‌خۆش‌بوو راسته‌و خۆ رازی بووم ، ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو كابرا 500 هه‌زار دیناره دا به‌دایكم و ئه‌ویش 150 هه‌زاری دیناری پێدام ، دایكم وتی: ده‌توانیت ئێستا له گه‌ڵیدا برۆیت ومانگانه بێیت سه‌ردانی منیش بكه‌یت ، بی بیر كردنه‌وه پێشی كه‌وتم ، كه گه‌یشتینه به‌غداد هه‌ندێك كه‌ل وپه‌لی بۆكریم و دواتر له گه‌ڵیدا چووم بۆ ماڵێك ، خانوویه‌كی جوان و رێك وپێك بوو ، جگه له ئێمه كه‌سی دیكه‌ی تێدا نه‌بوو ، ئه‌و شهوهتا به‌یانی قسه‌ی خۆشی بۆده‌كردم، سێ جاریش سێكسی له گه‌ڵدا كردم ، بۆ به‌یانی پێكه‌وه رۆشتین له‌كۆڵانێكی ته‌نگه به‌ردا چووینه خانویهكهوه، نزیكه‌ی 15 ژنی تێدا بوو، ئه‌و وتی : ئیدی تۆ لێره ده‌مێنیته‌وه ، ئه‌وسا زانیم كه ئه‌و پیاوه ده‌ڵاڵه من بوومه‌ته نێچیر ، به ناچاری لهوێمامهوه ، رۆژانه حه‌شامه‌تێك له هه‌رزه‌كار و گه‌نج وپیاوی پیر رووییان له ماڵانی ئه‌و گه‌ره‌كه ده‌كرد ، ئه‌وان خۆیان ئافره‌ته‌كانییان هه‌ڵده‌بژارد،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌وانی دیكه منداَلتربووم له‌سه‌ره‌تاوه رۆژی وا هه‌بوو 10 15 جار سێكسییان له‌گه‌ڵدا كردووم ، به‌ڵام من خۆم تا راده‌یه‌ك به‌وه رازی بووم ، چونكه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه له 30%ییه‌ی كه له‌كۆی كاره‌كانم وه‌رمده‌گرت، به‌خشیشی چاكیشم ده‌ستده‌كه‌وت ، ئه‌و ژنانه‌ی له‌وێ بوون له‌سه‌ره‌تاوه فێرییان كردم ،كه‌به‌رله وه‌رگرتنی به‌خشیش هیچ كارێكی سێكسی له‌گه‌ڵ موشتهرییهكاندا ئه‌نجام نه‌ده‌م ، بۆیه كهبیانووم پێیان ده‌گرت ،ئه‌وان بێ سێ دوو بهخشیشییان ده‌دامێ ، هه‌ندێك له موشته‌رییه‌كان، كه ده‌یانبینی منداڵم به‌زه‌ییان پێم‌دا ده‌هاته‌وه ،بۆیه پاره‌ییان ده‌دامێ و ده‌رۆیشتن له‌گه‌ڵ ژنێكی به تهمهنتردا ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامده‌دا ، ئه‌و گه‌ره‌كه‌ی كه‌منی لێبووم دواتر زانیم یه‌كێكه له گه‌ره‌كه‌كانی شه‌قامی سه‌عدون ، ماوه‌ی یازده ساڵ له‌وێ مامه‌وه ، ره‌نگه له ماوه‌ی ئه‌و یازده ساڵه‌دا زیاترله په‌نجا جار فرۆشرابێتم، ئه‌وه كارێكی ئاسایی بوو ، گه‌واده‌كان ئافره‌ته‌كانییان ئاڵوگۆر ده‌كرد و بهیهكدییان ده‌فرۆشت، به‌ڵام دواتر پاش روخانی سه‌ددام هه‌موو رۆژێك هه‌ره‌شه‌مان لێده‌كرا بۆیه خاوهنهكانمان دهسبهردارمان بوون ، من دوای ئه‌وه رووم له‌شاری موسڵ كرد له‌ناو پاسه‌كه‌دا هاوكارێكی خۆمم بینی ،به‌ڵام كه گه‌یشتینه موسڵ بینیمان بارودۆخی موسڵ له به‌غدا خراپتره، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هاتین بۆ كه‌ركوك
له‌و رۆژهوهله دایكم جیابوومه‌ته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كترمان نه‌بینیووه وناشمهوێ بیبینم ، له ژیانمدا نه خزمی باوك و نهخزمی دایكم نه‌بینووه، بۆیه له‌گه‌ڵ كچه هاورێكهمدا كه‌ناوی سه‌نا- یه شه‌وانه ده‌چینه ماڵی پیره‌ژنێك له گه‌ره‌كی نیدا و مانگانه 150 هه‌زار دینارمان وه‌ك كرێ لێده‌ستێنێت و ئه‌و ته‌نیا ئه‌وه ده‌زانیت كه ئێمه سواڵكهرین "
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





