کێ به‌رپرسه له دروستکردنی ئه‌ستێره‌ی حه‌یا و شه‌ره‌ف؟
20/02/2009, 12:00 (GMT+1)

من که ساحێبی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌م ده‌مه‌وێت تێکی بشکێنم و بوونی نه‌مێنێت، به‌ڵام له‌دواجاردا چوارده‌وره‌که‌م که خۆیان به ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌زانن که هێز و ده‌سه‌ڵات له لای ئه‌وان کۆبۆته‌وه دێن کۆت و زنجیرم ده‌که‌ن.خۆیان وا پشان ده‌ده‌ن که ئێمه ده‌توانین سود له تواناکانی ئه‌وان وه‌ربگرین، له سایه و سێبه‌ری ئه‌واندا بژین، وه‌ك و ئه‌وه وابێت که ئێمه توانا‌مان نه‌بێت سود له تواناکانی خۆمان وه‌ربگرین. ئه‌وان بڕیارده‌ده‌ن که ئاخۆ ئێمه بژین یاخود نه‌ژین، ئه‌وان هه‌موو شتێك بۆخۆیان به‌ڕه‌وا ده‌بینن، به‌ڵام بۆ ئێمه نه‌خێر، ئه‌وان پێمان ده‌ڵێن ئێوه ته‌نیا بخۆن و بخه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی که ناوی ئه‌ستێره‌ی حه‌یا و شه‌رفه تێك نه‌شکێت. ده‌بێت ئێمه‌ی کچان و ژنان خه‌بات بکه‌ین له پێناوی نه‌هێشتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه. ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین که ئێمه چیتر بهکارنههێنرێین بۆ مه‌رامه ناشرینه‌کانی پیاوان که زۆر کات بیستومانه کچان و ژنانمان به بیانووی پێدانی پاره و ده‌سه‌ڵات سوکایه‌تیان پێکراوه.
ده‌بێت ئێمه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بین که بکه‌وینه داوی ئه‌و نێچیرانه‌ی که هه‌میشه به دوای سوکایه‌تی پێکردنی کچان و ژنانن. ده‌بێت ئێمه هه‌وڵبده‌ین خۆمان به‌توانای خۆمان وجودی خۆمان بسه‌لمێنین، بۆ ئه‌وه‌ی که بیسه‌لمێنین که تواناکانی ئیمه هیچی که‌متر نیه له‌وان.
ده‌بێت ئێمه بیسه‌لمێنین که حه‌یا و شه‌رف بوونی نییه، به‌ڵکو شه‌خسیه‌ت بوونی هه‌یه، شهخسیهتیش ده‌توانم بڵێم خۆی له کۆمه‌ڵێك له کردار و ره‌فتاری ڕۆژانه‌ماندا ده‌بنێته‌وه، که ئاخۆ تاچه‌ند ئێمه وه‌ك و ژن ده‌توانین شه‌خسیه‌تی خۆمان رابگرین و چیتر هیچ که‌س نه‌توانێت ده‌سته‌واژه‌ی شه‌ره‌ف به‌رامبه‌رمان به‌کار بێنن.له‌ژێر په‌رده‌ی شه‌رف بمانکوژن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له دواجاردا بێ هیوام ده‌کات که ژنێك بێت پێم بڵێ تۆ ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاودا هه‌لسوکه‌وت بکه‌یت ئه‌وه‌ی ئه‌و ووتی ده‌بێت وابکه‌یت ئه‌گه‌ر نا حه‌یات ده‌چێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





