یه‌کێتیی نوێترین وێنه‌ی تاله‌بانی بڵاوده‌کاته‌وه، که ده‌ستی کردۆته‌وه به جگه‌ره‌کێشان
10/03/2013, 12:00 (GMT+1)

لێره‌دا منیش ئه‌وه ده‌ڵێم، که نه‌ک جه‌لال تاله‌بانیی به ته‌نها له کۆمادایه، به‌ڵکو یه‌کێتیی و ده‌زگای زانیاریی و دژه تیرۆر و بنه‌ماڵه‌که‌شی، هه‌موویان پێکڕا نه‌خۆش که‌وتوون و ئاگایان له خۆیان نییه، هه‌موو ئه‌مانه له حاڵه‌تیی کۆمایه‌کی خراپدان، بیرکردنه‌وه و عه‌قڵیان له ده‌ست داوه، کاتێک ده‌تانه‌وێت پینه و په‌ڕۆی درۆکانتان بکه‌ن، خۆ ده‌بێت ئه‌وه‌نده عه‌قڵتان هه‌بێت وێنه‌یه‌کی گونجاو بڵاوبکه‌نه‌وه، بۆ نمونه هه‌ر هیچ نه‌بێت له سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ک که‌وتبێت، چاوی کردبێته‌وه، ده‌ستێکی بجوڵێنێ، له‌ناو خه‌سته‌خانه‌یه‌کی ئه‌وروپییدا بێت، خه‌ڵکه‌که وا بزانێت ئه‌مه جیاوازی له‌وانه‌ی لای خۆماندا هه‌یه، وێنه‌یه‌کی درۆی گونجاو بێت، که ئێمه هه‌ست به‌و درۆیه نه‌که‌ین، هه‌روه‌ها له بری ستران عه‌بدوڵڵا که‌سێک له‌لای بێت و پایه و پۆستی گه‌وره‌تری هه‌بێت، که بگووترێ، مام جه‌لال له به‌رخاتری ئه‌و رێگای پێدراوه بیبینێت! مه‌سعود بارزانی که رێگای پێناده‌ن بچێته لای ، ئیتر ستران عهبدوڵڵایهک چییه، چووبێته لای و وێنه‌ی بگرێت، یان دیداری بکات. له بیرتان نه‌چێت، ئه‌و وێنه‌یه، له زستاندا نییه، به‌ڵکو له هاوین، یان پایزدایه، هه‌مووی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م حیزبه له قه‌یرانی فیکریی و عه‌قڵی و مهنتقیدان، نه‌زان و بێ‌ئاگان، که‌سێکی باشیان تێدا نه‌ماوه له ئاستیی راگه‌یاندنیشدا بێت، هه‌موو مشه‌خۆر و موچه‌خۆر و خانه‌شینن، نه‌ک ته‌نها به مانگانه، به‌ڵکو به بیرکردنه‌وه و به عه‌قڵیش هه‌موو خانه‌نشین کراون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





