هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکی (ڕیکی مارتن)، لاسایی (ده‌شنێ موراد)ی کرده‌وه
07/08/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌و خاڵه‌ی هه‌موو دنیای تووشی شۆک و سه‌رسوڕمان کردووه، ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی (ڕیکی مارتن) له ساڵی 1998 لاسایی ده‌شنێ موردای کردۆته‌وه، واته له کاتێکدا ده‌شنێ ئه‌و کاته منداڵێکی ئێسک سوک و په‌پوله‌یه‌کی باڵنهخشینی دنیای هونه‌ر و موزیکی کوردی بووه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی مێژوو بۆ دواوه و هاتنی پێغه‌مبه‌ری ئاخر زه‌مانی هونه‌ری کوردی هه‌ڵکه‌وت زاهیر (د.خ). پێشهاتی نوێ و داهاتوویه‌کی نادیارمان پیشان ده‌دات. سه‌ره‌تای ئه‌م کۆتاییه بێمانایه نیشانه‌کانی ده‌رده‌که‌ون که:
(نه‌زانه‌کان ده‌گه‌نه لووتکه له وڵاتی ئێمه‌دا و هۆشیاره‌کان ده‌نگ و ڕه‌نگیان خه‌فه ده‌کرێت، که‌ناڵێکی هونه‌ری بۆ چوار پێنج گه‌نجی خوێن شیرین و بێ مه‌عریفه‌ی شاری هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه، به‌ناوی کۆڕه‌ک پاره و موڵکی شه‌رعی هه‌موو گه‌نجانی هه‌ولێره، ئاوازه عه‌ره‌بییه‌کان نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه به به‌ره‌که‌تی پێغه‌مبه‌ری نوێ...)
به ڕای من کۆڕه‌ک تیڤی وێستگه‌یه‌که بۆ گاڵته‌کردن به هه‌ست و سۆزی هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه و خه‌ڵکی هه‌ژار و گه‌نجی بێده‌سه‌ڵات. شهڕگهیهکه بۆ وێرانکردن و له گۆڕنانی هونه‌ر و ڕۆشنبیری کوردی به هه‌موو ماناکانیه‌وه.
ئیتر بۆچی له‌لامان سه‌یر بێت ڕیکی مارتن لاسایی ده‌شنێ بکاته‌وه؟
بۆچی نابێت؟
له‌م دوو لینکه‌دا هه‌ردوو گۆرانییه‌که ببینن.
گۆرانییه‌که‌ی ریکی مارتن، که له ساڵی 1998دا وتوویه‌تی
گۆرانییه‌که‌ی ده‌شنێ که هه‌ڵکه‌وت زاهیر ده‌ڵێ ئاوازه‌که‌ی هی منه، له ڕاستییدا هه‌مان ئاوازی گۆرانییه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌یه. که‌سێک که ڕه‌وشتی نه‌بوو، شه‌رمیش له دزییکردن ناکات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





















