نامه‌یه‌کی کراوه بۆ په‌خشان زه‌نگه‌نه کاندیدی لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی
14/02/2010, 12:00 (GMT+1)

فره حزبی هه‌رچه‌نده مانای بوونی دیموکراسیه، بونی ڕای جیاوازیش شتێکی چاکه، به‌ڵام نازانم ئه‌و حزبه بچوکانه‌ی کوردستان که هه‌مویان به‌ناوی کوردایه‌تیه‌وه دروست بوون، بۆچی کوردایه‌تی ده‌که‌ن به قوربانی حزبایه‌تی. ئه‌وه چه‌ندین جار ببینین که حزبێکی بچوك بۆ ئه‌وه‌ی کورسیه‌کی په‌رله‌مانی ده‌ستگیر بێت خۆی هه‌ڵده‌واسێت به حزبێکی زه‌به‌لاحه‌وه بێ گوێدانه سومعه‌تی ئه‌و حزبه زه‌به‌لاحه! باشتر وایه به‌و حزبانه بوترێت حزبه چهمهلغهکان.
خوشکی به‌ڕێز، کوردایه‌تی و خه‌بات هه‌ڵوێسته، هه‌ڵوێستیش ئه‌وه‌نیه که به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌که‌ت ئێسته له‌وه‌دابێت که هاوپه‌یمانی یه‌کێتی و پارتی بێت تۆش مل بۆ خواستی حزبه‌که‌ت شل که‌یت. هه‌ڵوێست ئه‌وه بوو که تۆ ڕازی نه‌بیت جارێکی تر خۆت کاندید بکه‌یته‌وه و شان به شانی ئه‌وانه‌ی مافی ژن پێشێل ده‌که‌ن کار بکه‌یت! خۆشت چه‌ند ساڵه کرداره‌کانیان ده‌بینیت و له ئێمه چاکتر ده‌یان ناسیت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





