لەناو حزبی شیوعیدا چ باسە؟
06/02/2010, 12:00 (GMT+1)

عەلی روسی داواى ئەوەش دەكات كە پێویستە بە زووترین كات گۆِرانكاری ریشەیی لە تەواوى مەحەلییەكانی حزبدا بكرێت ، بەڵام بەقسەی ناكەن و ئیهمالی دەكەن ، ناچار ئەویش توڕە دەبێت و دەچێتەوە ماڵەوە دادەنیشێت و لە كارى حزبی دەست هەڵدەگرێت ، لەو كاتەوە تا هەنووكە نەچووەتەوە بۆ دەوامی حزبی و سەردانی هیچ بارەگایەكی نەكردووە. (بۆ راستی ئەم هەواڵە ئەوەبوو هەفتەیەك پاش هەڵبژاردنەكە لەماڵپەڕى هاوڵاتی بڵاو بووەوە).
هەروەها پاش ئەوەى سكرتێر هەڵدێت هیچ مەكتەب سیاسی و تەنانەت ئەندامێكی سەركردایەتی نازانێت سەفەرى كام وڵاتی كردووە ، ئەوەبوو سەركردایەتی حەیدەر فەیلی دەكەن بە سكرتێری حزب بە وەكالەت و لە ناو خۆیاندا دەڵێن ئەگەر هەر كەس پرسیاری كەمال شاكری كرد و وتی لە كوێیە بڵێن بە مەبەستی چارەسەرى نەخۆشی رۆشتووە بۆ دەرەوەى وڵات، كە ئەو قسەیەش ئەسڵ و ئەساسی نییە.
هەروەها سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی بوونەتە دوو بەرەوە بەروە لاى پارتی و تاڵەبانی، ئەوانەى كە نزیكن لەپارتییەوە بوونەتە دوو بەرەوە بەرەیەكیان سەر بە نێچیرڤان و ئەوی تریان سەر بە مەسعود، لاى یەكێتیش هەموویان دۆست و ئەحبابی جەلال تاڵەبانین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان





